وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان
به پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ڕۆژی 7ی 8ی 2017، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه، وه‌زاره‌ت ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی هاندان بۆ مامۆستایانی سه‌ر به خانه‌كانی‌و په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
به پێی نووسراوه‌كه، ده‌رماڵه‌ی هاندان ته‌نها بۆ ئه‌و مامۆستایانی خه‌رج ده‌كرێت كه پیشه‌یان مامۆستایه‌و له سه‌نته‌رو خانه‌و په‌یمانگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌یه‌تی وانه ده‌ڵێنه‌وه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌م ده‌رماڵه‌یه ئه‌و مامۆستایانه ناگرێته‌وه كه ته‌نسیب كراون بۆ دام‌و ده‌زگاكانی تر‌و ئه‌و مامۆستایانه‌ش ناگرێته‌وه كه مۆڵه‌تیان كردووه كردووه بێجگه له مۆڵه‌تی ئاسایی‌و مۆڵه‌تی پێش له دایكبوون كه 21 ڕۆژه.
به پێی نووسراوه‌كه ده‌رماڵه‌كه له 1ی 6ی 2017 ه‌وه كاری پێده‌كرێت‌و وێنه‌شی دراوه به گه‌نجینه‌كان بۆ كاری پێویست‌و جێ به‌جێكردنی.
جێی ئاماژه‌یه له سه‌ره‌تای مانگی 12ی ساڵی 2016 دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌له ڕێگه‌ی چه‌ند نووسراوێكه‌وه داوای خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی هاندانی كرد بۆ مامۆستایان‌و توێژه‌ران‌و كارمه‌ندانی سه‌نته‌رو په‌یمانگاكان هاوشێوه‌ی خوێندنگاكانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ر له كاتی خۆشی‌دا وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی داوای له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد ئه‌و ده‌رماڵه‌یه بۆ دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌ت خه‌رج بكرێت.
|