+ وێنه: ده‌ربه‌ندیخان ... به‌رده‌وامی خول‌و چالاكییه‌كان بۆ منداڵان
تیمی ده‌ربه‌ندیخان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربه‌ندیخان وه‌ك به‌شێك له پڕۆژه‌ی پاڵپشتی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵ‌و خێزان كه به‌شه‌كانی پلان‌و پارێزگای خێزان به پشتیوانی ڕێكخراوی یونسێف به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن به‌رده‌وامن له كار‌و چالاكی ڕۆژانه‌ی خۆیان بۆ منداڵانی ئاواره‌و منداڵانی ناوخۆ.
خول‌و چالاكییه‌كان جۆراو جۆرن‌و له هه‌موو بواره‌كانی په‌روه‌رده‌یی، وه‌رزشی، هونه‌ری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فێربوون له بواره‌كانی زمانی ئینگلیزی، زمانی كوردی، كۆمپیتوته‌رو یاریی‌و كات به‌سه‌ربرداندا.
به پێ وته‌ی به‌ڕێز سامان موحه‌ممه‌د، سه‌رپه‌رشتیاری تیمی ده‌ربه‌ندیخان، ژماره‌ی منداڵه‌كان ڕۆژانه له ده‌روبه‌ری 200 منداڵن كه به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه ده‌كه‌ن له منداڵانی ئاواره‌و منداڵانی ناوخۆ، ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه به‌شێكن له دیمه‌نه‌كانی كۆتا هه‌فته‌یه، واته ڕۆژانی 23 تا 25ی 8ی 2017 .
|