• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، گفتوگۆی‌ كاره‌كانی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌ت سلێمانی‌ كرا


به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌رپرسانی‌ په‌یوه‌ندیدار له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رو به‌رپرسی‌ هۆبه‌كانی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 27ی‌ 8ی‌ 2017، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ كارگێڕی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كانی‌ یاساو پلان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوان له‌گه‌ڵ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تیایدا به‌ڕێز نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌رو، به‌ڕێزان جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسی‌ هۆبه‌كانی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ئاماده‌یبوون.

ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتبوو له‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ فێڵكردن له‌ سودمه‌ندانی‌ تۆڕی‌ پارستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و چۆنییه‌تی‌ ڕێگرتن له‌و حاڵه‌تانه‌، هه‌روه‌ها كاره‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ پیاچوونه‌وه‌و فۆرمی‌ بایۆمه‌تری‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ جێگه‌ی‌ گفتوگۆ بوون.

له‌ ئه‌نجامدا كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاریدا تۆری‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری‌ له‌ به‌رپرسی‌ هۆبه‌و به‌شه‌كانیدا بكات به‌ قازانجی‌ هاووڵاتیان‌و به‌رپرسانی‌ به‌شه‌كان خۆشیان، هه‌روه‌ها به‌شی‌ یاسای‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاسپێردرا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی‌ پۆلیس‌و ئاسایش‌و دادگا به‌دواداچوون بكات تا ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌گه‌نه‌ ده‌رئه‌نجامێك‌و ئه‌و كه‌سه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌ كه‌ به‌ ناڕه‌واو به‌ناوی‌ تۆڕی‌ پاراستن‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ حكومه‌ته‌وه‌ فێڵ له‌ هاووڵاتیان ده‌كات‌و ڕووبه‌ڕووی‌ یاسا بكرێته‌وه‌، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاریدا كاری‌ پێویست له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن ئه‌نجامبدرێت تا هاووڵاتیان وشیاربكرێنه‌وه‌ له‌و فێڵه‌و به‌ ئاسانی‌ نه‌كه‌ونه‌ داوی‌ خه‌ڵكی‌ فێڵكاره‌وه‌و بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون بكرێته‌وه‌ كه‌ هه‌ر ئیمتیازێك هه‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌‌و له‌ كاتی‌ فه‌رمی‌‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ فه‌رمییه‌وه‌ ده‌بێت‌و هیچ كه‌سێ بۆی‌ نییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاسا هیچ كارێك بۆ هاووڵاتیان ئه‌نجامبدات به‌ ناڕه‌وا.

له‌ كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و كارمه‌نده‌كانی‌ كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ خزمه‌تی‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن‌و له‌ پرۆسه‌ی‌ دووباره‌ پیاچوونه‌وه‌دا سه‌ره‌ڕای‌ زۆری‌ سودمه‌ندان‌و نه‌گونجاوی‌ دۆخی‌ ژیانی‌ كارمه‌ندان‌و مووچه‌كانیان به‌ڵام دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانی‌ سه‌رشانیان به‌رده‌وام جێ‌ به‌جێده‌كه‌ن.



29/08/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.