دایه‌نگه‌ی گه‌شه فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دا
به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و دایك‌و باوكی منداڵانی دایه‌نگه، دایه‌نگه‌ی گه‌شه‌ی ناحكومی یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی بۆ ده‌رچووانی دایه‌نگه‌كه‌ی ڕێكخست.
ڕۆژی شه‌ممه، 26ی 8ی 2017، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و خاتوو كه‌نار شوكر، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، یه‌كه‌مین ئاهه‌نگ‌و فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی دایه‌نگه‌ی گه‌شه‌ی ناحكومی له هۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چالاكی جۆراوجۆری هونه‌ری‌و سرودو گۆرانی‌و شانۆیی له‌لایه‌ن منداڵانی دایه‌نگه‌وه پێشكه‌شكرا كه جێگه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان‌و دایك‌و باوكی منداڵه‌كان بوو.
هه‌ر له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی وته‌یه‌كی كورتی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و ستافی دایه‌نگه كرد كه به گرنگیدان به په‌روه‌رده‌ی منداڵ‌و جێ به‌جێكردنی ته‌واوی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانه‌وه یه‌كێكن له دایه‌نگه زۆر باشه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی‌و نمونه‌ی كار‌و خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاست به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به بایه‌خی گرنگیدان به منداڵ كرد له‌لایه‌ن خێزان‌و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان كردو‌و دیاری خوای گه‌وره‌یه‌و پێویسته خێزانه‌كان‌و دامه‌زراوه‌كان به بایه‌خه‌وه گرنگی به ئێستا‌و ئاینده‌یان بده‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان بزانین پێویسته ته‌ماشای ژیان‌و په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانمان بكه‌ین له قۆناغی دایه‌نگه‌وه تا هه‌موو قۆناغه‌كانی تری ته‌مه‌ن‌و په‌روه‌رده‌و فێركردن".
له كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌شدا پاش گرتنی وێنه‌ی ده‌رچوون، بڕوانامه‌و خه‌ڵاتی تایبه‌ت به‌خشرایه ئه‌و منداڵانه‌ی قۆناغی دایه‌نگه ته‌واو ده‌كه‌ن‌و پێده‌نێنه قۆناغی ساڵی چواره‌می ته‌مه‌نیانه‌وه كه به‌ڕێكردنه بۆ قۆناغی باخچه‌ی ساوایان.
|