كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دڵسۆزانه ئه‌مانه‌تی خانه‌واده‌یه‌كیان گه‌ڕانده‌وه
كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دڵسۆزانه ئه‌مانه‌تی خانه‌واده‌یه‌كیان گه‌ڕانده‌وه
ڕۆژی سێشه‌ممه، 22ی 8ی 2017، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و هه‌ردوو كارمه‌ندو ڕاوێژكاری یاسایی له به‌شی یاسای دیوان، به‌ڕێزان هێمن موحهممهدو هیوا ڕه‌حمان، ئه‌و ئه‌مانه‌ته گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ ئه‌و خێزانه‌ی كه 4 ساڵ پێش ئێستا به هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی (هێمن موحه‌ممه‌د)و كارمه‌ندانی به‌شی یاسا توانرابوو بۆ خانه‌واده‌كه زیندوو بكرێته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌مانه‌ته‌كه‌وه هێمن موحه‌ممه‌د، به سایتی فه‌رمیمانی ڕاگه‌یاند:" چوار ساڵ پێش ئێستا ئێمه هه‌وڵماندا به دواداچوون بكه‌ین بۆ بڕه پاره‌یه‌كی پاشماوه‌ی مووچه‌ی 3 منداڵ كه باوك‌و دایكیان كۆچی دوایی كردبوو و منداڵه‌كان له خانه‌كانی منداڵان ده‌مانه‌وه، سوپاس بۆ خوا توانیمان ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ خانه‌واده‌كه بگێڕینه‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی منداڵه‌كان له‌و كاته‌دا له خوار 18 ساڵه‌وه بوو ده‌بوو له بانك پاره‌كه‌یان بپارێزرێت تا ئه‌مڕۆ به ئه‌مانه‌ته‌وه ته‌سلیممان كردن، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له بنه‌مادا به سوتفه ئێمه زانیاریمان له‌سه‌ری ده‌ستكه‌وت‌و به‌شێكیش نه‌بوو له كاری ڕۆژانه‌ی ئێمه‌و ئه‌ركه بنه‌ڕه‌تیه‌كانمان، ئه‌مرۆش به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌رگرتنی بڕه پاره‌كه‌مان ته‌سلیم به یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه كرده‌وه‌و ئه‌وان ده‌توانن له زووترین كاتدا بڕه پاره‌كه له بانك وه‌رگرن".
له مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی كاك هێمن موحهممهدو كارمه‌ندانی تری به‌شی یاسا كرد كه دڵسۆزانه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ركی یاسایی خۆیان له خه‌می ئه‌و خێزانه‌دا بوون‌و تواییان پارێزگاری له پاره‌كه‌یان بكه‌ن.
له وته‌یه‌كیشیدائه‌ندامێكی ئه‌و خانه‌واده‌ی بڕه پاره‌كه‌یان بۆ گه‌رایه‌وه سوپاسی دڵسۆزی كارمه‌ندانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌تایبه‌ت كاك هێمن كرد كه زۆرتر به كاره‌كه‌وه ماندوو بوو بوو و هیوای خواست نمونه‌یان له كۆمه‌ڵگه‌دا زۆربێت.
|