به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له سۆشیه‌ڵ میدیاوه چالاكانه وه‌ڵامی هاووڵاتیان ده‌داته‌وه
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه له ئێسته‌دا خاوه‌نی سایتێكه به‌ناونیشانی (www.socialsuli.com) و په‌یجێك له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك به‌ناونیشانی (socialsuli@)، چالاكانه وه‌ڵامی پرسیاری هاووڵاتیان ده‌داته‌وه‌و زانیاری‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست بۆ هه‌ر پرسێك ده‌خاته به‌رده‌ست چ له كاتی ده‌وامی ئاسایی‌و چ له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وام.
له‌و باره‌وه‌یه‌وه هێمن موحه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه ڕاگه‌یاندن سه‌ر به نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیه وه‌ك ئۆرگانێك به سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمانی ڕاگه‌یاند :" سه‌ره‌ڕای كه‌می كارمه‌ندو هێندێك گرفتی تر ئێمه هه‌وڵمانداوه دڵسۆزانه له ڕێگه‌ی سایت‌و په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌وه هه‌واڵ‌و زانیاری بخه‌ینه به‌رده‌ست هاووڵاتیان، له سه‌ره‌تای ساڵی 2016 ه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بوویه خاوه‌نی سایت‌و په‌یجه‌كه‌شمان هه‌نگاوی باشی بڕی، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ش زۆرینه‌ی زانیارییه‌كان، هه‌واڵه‌كان، بڕیار‌و ڕێنماییه‌كان له سایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌و هاووڵاتیان له‌ماڵی خۆیانه‌وه ده‌توانن زانیارییه‌كان به ئاسانی ببینن، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بچیته به‌شی یاسا‌و ڕێنمایی سایته‌كه‌مان ده‌بینیت له‌وێ زۆرینه‌ی زۆری ئه‌و یاسا‌و ڕێنماییانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كاری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه له‌و به‌شه به‌شێوه‌ی پی دی ئێف دراون‌و هاووڵاتیان‌و كارمه‌ندان هه‌ركات بیانه‌وێت ده‌توانن بۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌و سودیان لێ وه‌رگرن، یاخود له ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووكه‌وه به‌رده‌وام وه‌ڵامی پرسیاری هاووڵاتیان ده‌درێته‌وه‌و زانیاریی پێویست ده‌خرێته به‌رده‌ستیان، بێگومان هه‌موو ئه‌مانه‌ش به پاڵپشتی‌و هاوكاری خودی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی تر‌و به‌رپرس‌و كارمه‌ندانمان، هیوادارین توانیبێتمان له‌م ڕوه‌وه به ئه‌ركه‌كانمان هه‌سیتن‌و ته‌كنه‌لۆجیای نوێ وه‌ك هۆكارێك بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیانی خۆمان به‌كاربهێنین".
ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه نمونه‌ی ئه‌و سوپاس‌و پێزانینانه‌ی هاووڵاتیانن كه پاش وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ئاراسته‌ی كارمه‌ندانیان كردووه.
|