• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
فۆرمی‌ پێشكه‌شكردنی‌ داواكاری‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ بۆ ساڵی‌ 2017 - 2018

به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان، ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ هاوكاری‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان ئه‌م فۆرمه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌ستی‌ هاووڵاتیان‌و خوازیارانی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵه‌كانیان له‌ دایه‌نگه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ كارئاسانی‌ له‌ وه‌رگرتنی‌ فۆرم‌و پڕكردنه‌وه‌ی‌.

به‌ پێی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ فۆرمه‌كه‌ مه‌رجه‌كانی‌ وه‌رگرتن بریتین له‌ :
رم:
1ـ پێویسته‌ دایكی‌ منداڵ فه‌رمانبه‌ری‌ حكومه‌ت بێت.
2ـ پێویسته‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵ له‌ نێوان (یه‌ك بۆ چوار) ساڵ بێت له‌ ڕۆژانی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم.
3ـ پێویسته‌ منداڵ هیچ نه‌خۆشییه‌كی‌ گوازراوه‌ی‌ نه‌بێت، هه‌روه‌ها نابێت خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت بێت له‌ جۆره‌كانی‌ (ئۆتیزم، داون، فره‌ جوڵه‌یی‌، ADHD و هاوشێوه‌كانیان).
هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵه‌ی‌ به‌بێ‌ مه‌رج وه‌رده‌گیرێت بریتیه‌ له‌ منداڵانی‌ (شه‌هیدانی‌ سه‌ربه‌رزی‌ كوردستان، پێشمه‌رگه‌ی‌ به‌ره‌كانی‌ جه‌نگ، ئه‌و منداڵانه‌ی‌ دایكیان خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌) به‌بێ‌ مه‌رج وه‌رده‌گیرێن.

هه‌ر له‌ فۆرمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك زانیاریی‌ خراونه‌ته‌ ڕوو كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یانه‌:

1. ڕۆژی‌ (21/8/2017) ڕاگه‌یاندن‌و پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم ده‌ستپێده‌كات، دوا ڕۆژ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ فۆڕم بریتییه‌ له‌ ڕۆژی‌ ( 10/ 9/ 2017).
2. پرۆسه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ ڕاسته‌وخۆیه‌، به‌ڵام له‌و دایه‌نگانه‌ی‌ كه‌ ژماره‌ی‌ داواكاران زیاتره‌ له‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ دایه‌نگه‌ توانای‌ وه‌رگرتنیانی‌ هه‌یه‌، تیروپشك ئه‌نجامده‌درێت بۆ وه‌رگرتن، بۆیه‌ پێویسته‌ دایك یان باوك له‌كاتی‌ تیروپشكدا خۆی‌ ئاماده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ ته‌له‌فوونه‌وه‌ دایك‌و باوك ئاگادارده‌كرێن.
3. بۆ ئه‌و دایه‌نگایانه‌ی‌ داواكاریان له‌سه‌ر زۆره‌ له‌ڕۆژانی‌ ( 11/ 9 تا 15/ 9 / 2017) تیروپشك له‌ بینای‌ دایه‌نگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌ری‌ یاسایی‌ ئه‌نجامده‌درێت.
4. نابێت دایك فه‌رمانبه‌ری‌ ئه‌و فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوانه‌بێت كه‌ خۆیان دایه‌نگه‌یان هه‌یه‌، نمونه‌ی‌ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ دایه‌نگه‌یان هه‌یه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ بریتین له‌ [وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌، شاره‌وانی‌ ڕۆژهه‌ڵات، په‌یمانگای‌ ته‌كنیكی‌، چاكسازییه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانان‌و گه‌ورانی‌ سلێمانی‌، شه‌ڵته‌ری‌ ژنان، كۆلێجی‌ كشتوكاڵ، نه‌خۆشخانه‌كانی‌: (شه‌هید ئاسۆ، شه‌هید هێمن، شۆڕش، منداڵبوون، منداڵان، فریاكه‌وتن، هیوا، خۆپاراستنی‌ ته‌ندروستی‌)].



23/08/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.