• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كارمه‌ندانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ بیناو باخچه‌و گۆڕه‌پانی‌ فه‌رمانگه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 21ی‌ 8ی‌ 2017، كارمه‌ندانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ بیناو باخچه‌و گۆڕه‌پانی‌ فه‌رمانگه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌برد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هێمن موحه‌ممه‌د، به‌رێوه‌به‌ری‌ نووسینگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانی‌ ڕاگه‌یاند: " به‌هۆی‌ كۆنی‌ بینا هه‌روه‌ها تێپه‌ڕبوونی‌ ساڵانێكی‌ زۆر به‌سه‌ر پاك نه‌كردنه‌وه‌ی‌ گشتیگیری‌ بینای‌ فه‌رمانگه‌كه‌مان، ئه‌مڕۆ كارمه‌ندان‌و به‌رپرسانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بڕیاریاندا خۆبه‌خشانه‌‌و دڵسۆزانه‌ ته‌واوی‌ شوێنه‌ ناخاوێنه‌كانی‌ فه‌رمانگه‌ پاك بكه‌نه‌وه‌، به‌هۆی‌ زۆری‌ كاره‌كه‌ش هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ زیاتر له‌ 3 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت‌و ئه‌مڕۆ ڕۆژی‌ یه‌كه‌می‌ بوو، سبه‌ی‌‌و دوو سبه‌یش كاری‌ پاككردنه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانیش هه‌ر له‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتیه‌وه‌ تا ته‌واوی‌ كارمه‌ندان به‌شدارده‌بن ".

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ هاوشانی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ پاككردنه‌وه‌كه‌ كاروباری‌ ڕۆژانه‌ی‌ فه‌رمانگه‌و هاووڵاتیان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و هیچ كارێكی‌ فه‌رمانگه‌ ڕانه‌گیراوه‌.
ئه‌م وێنانه‌ی‌ خواره‌وه‌ به‌شێكن له‌ دیمه‌نه‌كانی‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌:



21/08/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.