وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆتا واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم‌و پشكینینی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دیاریده‌كات
به‌پێی فه‌رمانی ژماره (2909) له 13ی 8ی 2017 ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به نووسراوی ژماره (2297) له 21ی 8ی 2017 گشتاندنی پێكردووه، كۆتا واده بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم‌و سه‌رله‌نوێ ناردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بۆ لیژنه پزیشكییه‌كان بریتییه له 31ی 8ی 2017 ه‌و له‌و به‌رواره به‌دواوه نابێت به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان فۆرم پڕبكه‌نه‌وه‌و هاووڵاتیان ئاراسته‌ی لیژنه پزیشكییه‌كان بكه‌ن.
|