به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی كارمه‌ندانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه پێزانین‌و نرخاندنی هه‌وڵی به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌نده‌كانیان‌و به‌رده‌وامی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له بینای به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌كانی سلێمانی كۆده‌بێته‌وه .
ڕۆژی سێشه‌ممه، 2ی شوباتی 2016، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گششتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، به ئاماده‌بوونی سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌كانی ساوایان‌و كوڕان‌و كچان‌و به‌ساڵاچووان‌و شه‌ڵته‌ری داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو كۆبوویه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی به‌رپرسان‌و به‌ڕێوه‌به‌ران‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان‌و توێژه‌رو مامۆستایانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت خانه‌كانی كرد كه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی‌و دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان دڵسۆزانه له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وامن‌و ڕێگه‌یان نه‌داوه گرفت بۆ خانه‌كان دروست ببێت، هه‌روه‌ك هیواشی خواست به زوویی ئه‌م قه‌یرانه كۆتایی بێت‌و به‌رپرسانی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان به‌ده‌م داوای ڕه‌وای كارمه‌ندانه‌وه بێن .
هه‌روه‌ك له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چۆنییه‌تی گه‌یاندنی ئه‌و هاوكارییه تاوتوێكرا كه له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه گه‌یه‌نرابوویه چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ره‌ڕای سوپاسكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نانه‌ی هاوكارو پشتیوانی خانه‌كان‌و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن تا به‌رده‌وام بن له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان .
|