• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
جه‌خت له‌سه‌ر ڕاگرتن‌و به‌رده‌وامی‌ خزمه‌تگوزاری‌ دایه‌نگه‌كان‌و پاراستن‌و په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ كرایه‌وه‌


له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 20ی‌ 8ی‌ 2017، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و شاره‌زایانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و به‌رپرس‌و ستافی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان، له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ به‌رپرسی‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كانی‌ (تووی‌ مه‌لیك، به‌كره‌جۆ، چوارباخ، به‌خیتاری‌، چوارتا، بازیان، دوكان، قه‌ڵادزێ‌، ڕانیه‌، چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ربه‌ندیخان) ئاماده‌بوون.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ وردی‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشی‌ ئێستای‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان كرا، هه‌روه‌ك هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك ڕاپۆرتی‌ خۆی‌ بۆ ساڵی‌ ڕابردووی‌ دایه‌نگه‌و كارو به‌رنامه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌‌و په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ‌و گرفته‌كانی‌ دایه‌نگه‌ خسته‌ ڕوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌كان كرد كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ توانیویانه‌ خزمه‌تگوزاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ دایه‌نگه‌كانیان به‌باشی‌ ڕاگرن‌و به‌باشترین شێوه‌ خزمه‌تی‌ ئه‌و منداڵانه‌ بكه‌ن كه‌ دایه‌نگه‌كه‌یان كردووه‌ لانه‌ی‌ خۆیان، هه‌روه‌ك گفتوگۆ له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ سه‌ر دایه‌نگه‌كان كرا به‌هۆی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ده‌وامی‌ فه‌رمی‌ ئه‌و دایكانه‌ی‌ كه‌ منداڵی‌ خوار ته‌مه‌ن 4 ساڵیان هه‌یه‌ به‌ جۆرێك له‌ هێندێك دایه‌نگه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شار گه‌یشتووه‌ ڕێژه‌ی‌ پێویست نه‌بوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاروایه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بڕیاری‌ پێویست له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ بدرێت.

له‌ ته‌وه‌رێكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر شێوازی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ‌و تیایدا كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاریدا له‌ زۆرینه‌ی‌ دایه‌نگه‌كان وه‌رگرتن ڕاسته‌وخۆ بێت‌و هه‌ر خێزانێك پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزاری‌ دایه‌نگه‌ بوو ڕاسته‌وخۆ منداڵه‌كه‌یان له‌ دایه‌نگه‌ وه‌ربگیرێت، له‌ هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌كیش ڕێژه‌ی‌ داواكاری‌ زیاتر بوو له‌و ڕێژه‌یه‌ی‌ دایه‌نگه‌ له‌ توانایدایه‌تی‌ ئه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌ری‌ یاسایی‌‌و دایك‌و باوكی‌ منداڵ تیرو پشك ئه‌نجامبدرێت.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و فۆرم‌و مه‌رجانه‌ی‌ به‌هۆیه‌وه‌ منداڵ وه‌رده‌گیرێت دیاریكران، به‌ پێی‌ فۆرمه‌كه‌ش ئه‌و منداڵه‌ی‌ داواكاری‌ بۆ پێشكه‌ش ده‌كرێت پێویسته‌ فه‌رمانبه‌ری‌ میری‌ بێت‌و منداڵه‌كه‌ ته‌مه‌نی‌ له‌نێوان 1 بۆ 4 ساڵ بێت‌و منداڵه‌كه‌ نه‌خۆشی‌ گوازراوه‌ی‌ نه‌بێت، سه‌باره‌ت به‌ كاتیش كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاریدا كه‌ له‌ 22ی‌ 8ی‌ 2017 ه‌وه‌ ده‌رگای‌ وه‌رگرتن بكرێته‌وه‌و دوا واده‌ش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم بریتیه‌ له‌ 10ی‌ 9ی‌ 2017، بۆ ئه‌و دایه‌گانه‌شی‌ به‌هۆی‌ زۆری‌ ژماره‌ی‌ داواكارانه‌وه‌ پێویستی‌ به‌ تیرو پشكه‌ ئه‌وه‌ له‌ ڕۆژانی‌ 11 بۆ 15ی‌ 9ی‌ 2017 به‌ ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌ری‌ یاسایی‌‌و دایك‌و باوكی‌ منداڵ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ شه‌فاف تیروپشك ئه‌نجامبدرێت.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا منداڵانی‌ شه‌هیدو پێشمه‌رگه‌ی‌ سه‌نگه‌رو ئه‌و منداڵانه‌ی‌ دایكیان خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌ به‌بێ‌ مه‌رج وه‌ربگیرێن.

له‌ كۆتایی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌رپرسی‌ دایه‌نگه‌كان كردو جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئامانجی‌ كاره‌كانی‌ دایه‌نگه‌ كرده‌وه‌ كه‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵ‌و په‌روه‌رده‌ كردنییه‌تی‌، هه‌روه‌ك ڕێوشوێنی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كه‌م‌و كورتییه‌كانیشی‌ بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، پاشان سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ڕاشكاوانه‌ به‌شدارییان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كردو بۆچوونی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ خۆیان له‌سه‌ر كاره‌كانی‌ ئێسته‌و داهاتووی دایه‌نگه‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك خۆشحاڵی‌ خۆیان به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ربڕی‌‌و پێیان وابوو ئه‌مجۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ گرنگن بۆ ڕاگۆڕینه‌وه‌و باشتر شاره‌زابوون گوێگرتن له‌ داواكانیان ئاگاداربوون له‌ ڕێنماییه‌كان‌و گۆڕانكارییه‌كان.


21/08/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.