• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
مووچه‌ی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌م ڕۆژانه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت


به‌ پێی‌ ڕاگه‌یه‌نراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌‌و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 19ی‌ 8ی‌ 2017 له‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ مووچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ڕاگه‌یاندووه‌و به‌پێی‌ خشته‌كه‌ مووچه‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ‌و كارمه‌ندانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 24ی‌ 8ی‌ 2017 دابه‌شده‌كرێت.

ده‌قی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

1-ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 20/8/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 6ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش و ده‌زگای‌ گشتی‌ ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.

2-ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 21/8/2017، مووچه‌ی‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ی‌ مانگی‌ 6ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان 
- وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌
- وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌
- وه‌زاره‌تی‌ پلان دانان
- وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان
- ده‌زگای‌ مین
- كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستان
- ده‌سته‌ی‌ ده‌سپاكی‌
- ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان
- ده‌سته‌ی‌ ژینگه‌
- ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم
- ده‌سته‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ
- دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی

3-ڕۆژی‌ سێ شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 22/8/2017، و مووچه‌ی‌ مانگی‌ 6ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.

4-ڕۆژی‌ چوار به‌رواری‌23/8/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 6ی‌ په‌روه‌رده‌كانی‌ (ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كان) و وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با دابه‌ش ده‌كرێت.

5-ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 24/8/2017، مووچه‌ی‌ (كه‌م ئه‌ندامان) و مووچه‌ی‌ مانگی‌ 6ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
- په‌روه‌رده‌كانی‌ (سه‌نته‌ری‌ شاره‌كان) 
- وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌
- وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌


6-ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 27/8/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 6ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌
- وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن
- وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن
- وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌
- وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ و گه‌شت و گوزار
- وه‌زاره‌تی‌ كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو
- وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ و لاوان
- وه‌زاره‌تی‌ داد
- ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌
- سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم
- سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان
- سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران



7-ڕۆژانی‌ دوو شه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 28 و 29 /8/ 2017، مووچه‌ی‌ خانه‌نشینانی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.


8-ڕۆژانی‌ چوار شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری‌  30 و 31 /8/ 2017، مووچه‌ی‌ خانه‌نشینانی‌ شارستانی‌ دابه‌ش ده‌كرێت.






19/08/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.