• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ ده‌ڕوانێت‌و گرنگی‌ پێده‌دات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێشوازی‌ له‌ كارگێڕان‌و گه‌نجانی‌ ڕێكخراوی‌ ئه‌كادیمیای‌ بوونیات كردو پێكه‌ باسیان له‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌‌و ڕۆڵی‌ خۆبه‌خشان كرد له‌ پێشخستنی‌ كۆمه‌ڵگه‌دا.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 16ی‌ 8ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و كاك هیوا ڕه‌حمان ڕاوێژكاری‌ یاسایی‌‌و م.سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوون‌و  خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان پێشوازیكرد له‌ ده‌سته‌یه‌ك له‌ كارگێڕان‌و گه‌نجانی‌ ڕێكخراوی‌ ئه‌كادیمیای‌  بونیات كرد.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا ڕێكخراوی‌ ئه‌كادیمیای‌ بونیات ده‌ستپێشخه‌ری‌ خۆیان بۆ كاركردنی‌ پێكه‌وه‌یی‌‌و خزمه‌تكردن‌و هاوكاری‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كرد، هه‌روه‌ك به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان كردو به‌ گرنگیه‌وه‌ له‌ كاری‌ گه‌نجان‌و ستافه‌كانی‌ خۆبه‌خشی‌ كرد له‌ پێشخستنی‌ كۆمه‌ڵگه‌و باشتر كردنی‌ كاری‌ دامه‌زراوه‌كان‌و په‌ره‌پێدان به‌ گیانی‌ لێبورده‌یی‌‌و خۆشویستنی‌ وڵات‌و دامه‌زراوه‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌.

له‌‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاند:"سیاسه‌تی‌ ئێمه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سیاسه‌تی‌ پێشوازی‌‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی‌ گرنگی‌ به‌ ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و  ئافره‌ت‌و خێزان‌و هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ ده‌ڕوانین‌و له‌ ڕابردوودا به‌رنامه‌ی‌ تایبه‌تمان هه‌بووه‌ بۆ چۆنییه‌تی‌ ڕێكخستنی‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌‌و پێشوازیكردن له‌ توانای‌ گه‌نجان بۆ خزمه‌تكردنی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌ هه‌مانكاتدا پێویسته‌ ئه‌و ڕاستیه‌ بزانین كه‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ بێ‌ پابه‌ندی‌‌و به‌رپرسیاری‌ نییه‌و پێویسته‌ خۆبه‌خشان هه‌روه‌ك چۆن به‌ ڕووحێكی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ خۆبوردووییه‌وه‌ ڕوو له‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ ده‌كه‌ن به‌ هه‌مان ڕوح‌و تواناییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ له‌مپه‌ره‌كان ببنه‌وه‌و ئه‌رك‌و ڕه‌چاوی‌ یاساو ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان بكه‌ن له‌ دامه‌زراوه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ مایه‌ی‌ پێشخستنی‌ دامه‌زراوه‌كان بێت به‌باشی‌ به‌ڕێوه‌ بچێت ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی‌ هه‌بێت كه‌ هه‌موومان لێیان چاوه‌ڕوانین".

له‌ كۆتاییشدا ڕێكخراوی‌ ئه‌كادیمیای‌ بونیات زۆر سوپاسی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌رپرسانی‌ تری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد كه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ پێشوازیان كردن‌و ڕێزی‌ تایبه‌تیان هه‌بوو بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان.


18/08/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.