• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ماوه‌ی‌ 12 مانگدا، (173) ژن‌و منداڵی‌ ڕزگاربوو له‌ ده‌ستی‌ تیرۆریستانی‌ داعش چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێشوازی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ ژیان بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ كردو ڕاپۆرتی‌ خۆیان بۆ 12 مانگ خسته‌ڕوو كه‌ تیایدا توانراوه‌ (173) ژن‌و منداڵی‌ ڕزگاربووی‌ ده‌ستی‌ تیرۆریستانی‌ داعش چاره‌سه‌ری ده‌روونیان بۆ كراوه‌و سودمه‌ندبوون له‌ كلینیكی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان ڕێكخراوی‌ ژیان‌و وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 16ی‌ 8ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و كاك هیوا ڕه‌حمان ڕاوێژكاری‌ یاسایی‌‌و م.سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوون‌و  خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان پێشوازیكرد له‌ شاندێكی‌ ڕێكخراوی‌ ژیان كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان م.سه‌لاح عه‌زیز، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوو د.جه‌مال عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كلینیكه‌كان‌و د.شه‌ریف به‌رپرسی‌ كیلینیكی‌ چه‌مچه‌ماڵ.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ بریتیبوو له‌ گفتوگۆی‌ كارو ئه‌نجامه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كانی‌ پڕۆژه‌‌و گرێبه‌ستی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوی‌ ژیان بوو كه‌ بریتییه‌ له‌ كلینیكی‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونی‌ بۆ ڕزگاربووانی‌ قوربانیانی‌ ده‌ستی‌ تیرۆریستانی‌ داعش، له‌و ڕوه‌وه‌ كه‌ بنكه‌كه‌ی‌ له‌ ناحیه‌ی‌ شۆڕشه‌ له‌ شاری‌ چه‌مچه‌ماڵ، له‌و ڕوه‌وه‌ كلینیكه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ تیمێكی‌ پسپۆڕو شاره‌زاوه‌ له‌ 15ی‌ 8ی‌ 2016 ه‌وه‌ تا 20ی‌ 7ی‌ 2017 توانیویه‌تی‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونی‌ بۆ (173) ژن‌و منداڵی‌ ڕزگاربوونی‌ ده‌ستی‌ تیرۆریستانی‌ داعش بكات ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ (2,961) دانیشتنی‌ چاره‌سه‌رییه‌وه‌.

له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاند:" ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی‌ ژیان به‌ ئاگاداری‌ وه‌زاره‌تی‌ كار ڕێككه‌وتنێكی‌ هاوبه‌شمان هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ پسپۆڕو چاره‌سازی‌ ده‌روونییه‌وه‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونی‌ بۆ ژن‌و منداڵان له‌ قوربانیانی‌ ده‌ستی‌ تیرۆریستانی‌ داعش ئه‌نجامده‌دات له‌ كلینیكی‌ گه‌ڕه‌كی‌ شۆرش له‌ شاری‌ چه‌مچه‌ماڵ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ بینای‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووانه‌وه‌، له‌م كاره‌ هاوبه‌شه‌شدا توانراوه‌ خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ به‌و هاووڵاتیانه‌ بكرێت كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ شڵه‌ژان‌و شۆكی‌ ده‌روونی‌ بوونه‌ته‌وه‌ به‌هۆی‌ ڕه‌فتاره‌ توندڕه‌وییه‌كان‌و ده‌ستدرێژی‌‌و پێشێلكردنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ شه‌ره‌نگێزه‌وه‌، هه‌روه‌ك به‌شێكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخان بوو بۆ چۆنییه‌تی‌ پێشخستنی‌ پڕۆژه‌كه‌و باشتر هێنانه‌دی‌ ئامانجه‌كانی‌ پرۆژه‌كه‌ له‌كارێكی‌ له‌مجۆره‌شدا ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پێشكه‌شكردنی‌ هاوكاری‌‌و پشتیوانی‌ بۆ ڕێكخراوه‌كه‌و به‌رده‌وامی‌ پڕۆژه‌كه‌". 

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ كلینیكی‌ ژیان به‌ هاوكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ زیاتر له‌ سالێكیه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ شۆرشی‌ شاری‌ چه‌مچه‌ماڵ دامه‌زراوه‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ تیمی شاره‌زاو پسپۆڕه‌وه‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونی‌ ئه‌و كه‌یسانه‌ ده‌كات كه‌ قوربانی‌ ده‌ستی‌ تیرۆریستانن‌و له‌ كلینیكه‌كه‌دا هه‌ر سودمه‌ندێك بۆ زیاتر له‌ مانگێك ده‌مێنێته‌وه‌و خزمه‌تی‌ سه‌ره‌ڕای‌ چاره‌سه‌ر خزمه‌تی‌ جۆراوجۆری‌ تری‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت‌و پاشان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ ناو خانه‌واده‌كه‌ی‌.


16/08/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.