• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دوو دایه‌نگه‌ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌‌و به‌دواداچوون بۆ دۆخ‌و ژیانی‌ منداڵان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگابوون له‌ دۆخی‌ دایه‌نگه‌كان‌و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و په‌روه‌رده‌ییه‌كان بۆ منداڵان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی‌ (خه‌ونی‌ منداڵان)‌و (لاله‌)ی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌رچناری‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 15ی‌ 8ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی‌ (خه‌ونی‌ منداڵانی‌ ناحكومی‌)‌و دایه‌نگه‌ی‌ (لاله‌)ی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌رچناری‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌تا دایه‌نگه‌ی‌ خه‌ونی‌ منداڵانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ هۆڵی‌ مانه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كان‌و چالاكییه‌ هونه‌ری‌‌و وه‌رزشییه‌كان‌و مه‌له‌وانگه‌و شوێنه‌كانی‌ نمایش‌و باخچه‌و به‌شه‌ جیاجیاكانی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ له‌ دایه‌نگه‌كه‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌، پاش به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ش به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ خاتوو تابان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌‌و ستافی‌ دایه‌نگه‌، وتی‌:" سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ خۆمانتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین‌و ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ ئه‌مڕۆ بینیمان ئه‌و هه‌سته‌مان لا دروست ده‌كات كه‌ دایه‌نگه‌كه‌تان ژینگه‌و شوێنێكی‌ گونجاوی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌ بۆ منداڵان فه‌راهه‌م كردووه‌و شێوازی‌ به‌ڕێوه‌بردن‌و سه‌رجه‌م كارو چالاكییه‌كان هاوتای‌ سیستم‌و ڕێنماییه‌كانمانه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ دایه‌نگه‌، ژینگه‌و دایه‌نگه‌ی‌ له‌مجۆره‌ش گرنگی‌‌و بایه‌خی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ ئاینده‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ هه‌موومان چاومان لێیانه‌"، هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ پێناو باشتركردنی‌ كاری‌ دایه‌نگه‌كه‌یان ڕێنمایی‌ پێویستی‌ پێشكه‌ش كردن‌و هیوای‌ خواست دایه‌نگه‌كه‌یان زیاتر سه‌ركه‌وتووبێت.

دواتر به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دایه‌نگه‌ی‌ (لاله‌ی‌ ناحكومی‌) له‌گه‌ڕه‌كی‌ سه‌رچنار به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری‌ ژیانی‌ منداڵانی‌ دایه‌نگه‌كه‌ بوو، هه‌روه‌ك ڕێنمایی‌ پێویستی‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌ی‌ لاله‌ خسته‌ڕوو تا كاره‌كانیان باشتر ئامانجی‌ گه‌وره‌ی‌ دایه‌نگه‌ كه‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵانه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ بهێنێته‌ دی‌.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ ئه‌م سه‌ردانانه‌ به‌شێكن له‌و سه‌ردانان‌و به‌دواداچوونانه‌ی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌رپرسانی‌ تری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ دایه‌نگه‌‌و دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كانی‌ ئه‌نجامیده‌ده‌ن تا ئاراسته‌ی‌ كاری‌ دامه‌زراوه‌كان باشترو كاریان سه‌ركه‌وتووتربێت‌و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ هه‌ر كه‌م‌و كورتییه‌ك بپێچنه‌وه‌.


15/08/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.