• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌ كرایه‌وه‌



شاندێَكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ وه‌كاله‌ت‌و خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌وخاتوو شیلان عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو و خاتوو پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانیان كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێز د.میران موحه‌ممه‌دو ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییه‌وه‌ پێشوازیكران.

لەوبارەوە لەوتەیەكیدا د.میران محەمەد، بەڕێوبەری گشتی، بۆ ماڵپەری گشتیمان ڕایگەیاند:"وەك بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هەوڵی تەواو دەدەین تاوەكو هاوكارو هەماهەنگی سەنتەری داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێكراو بین، بەتایبەتی لەڕووی ئاسانكاری كردن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بۆیان لەكاتی سەردانكردنی ناوەندەكانی تەندروستیدا".

لای خۆشییەوە ئارەزوو غەفور، لێپرسراوی بەشی پارێزگاری خێزان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی بۆ ماڵپەری گشتیمان وتی:"ئامانجمان لەم سەردانە بۆ تەندروستی سلێمانی، گەیاندنی ئەو كێشانەبوو كە لە سەنتەری داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێكراو ڕوو بەڕوومان دەبێتەوە بەتایبەتی لەڕووی وەرگرتنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانەوە لەكاتی سەردانكردنی ئەو ژنانەی كە بە هەر هۆكارێكی كۆمەڵایەتی ڕوویان لە سەنتەرەكەمان كردوە بۆ ناوەندە تەندروستییەكان، بۆیە داوای هاوكاریكردنی زیاترمان كرد لە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەسوپاسەوە بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكانی پێداین".







13/08/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.