• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پێشوازی‌ له‌ به‌رپرسانی‌ نووسینگه‌ی‌ عێراقی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف

به‌مه‌به‌ستی‌ زانینی‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ خانه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ وه‌فدێكی‌ به‌شی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ به‌رپرسانی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف له‌ عێراق‌و كوردستان ده‌كات.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 2ی‌ شوباتی‌ 2016، وه‌ك به‌شێك له‌ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی‌ ئه‌و داوایه‌ی‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌باره‌ی‌ گرفته‌كانیانه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ ڕای‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوو به‌رپرسانی‌ كرد، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌ سلێمانی‌‌و پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خانه‌كان، پێشوازی‌ له‌ وه‌فدێكی‌ به‌شی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ نووسینگه‌ی‌ عێراقی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌ بریجید كیندی‌، به‌رپرسی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ عێراق‌و شادان تاهیر، به‌رپرسی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ هه‌ولێرو ئه‌گنیس قه‌ره‌نی‌، به‌رپرسی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ سلێمانی‌ .

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ گرفتی‌ سه‌ره‌كی‌ خانه‌كانی‌ منداڵانی‌ بۆ وه‌فدی‌ میوان شیكرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌‌و قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ دامه‌زاوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ گرتووه‌ته‌وه‌ وه‌ك به‌شێك له‌و  قه‌یرانه‌ی‌ یه‌خه‌ی‌ ته‌واوی‌ كارمه‌ندان‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ گرتووه‌ته‌وه‌، هه‌روها داوای‌ لێكردن به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ داوای‌ پشتیوانی‌‌و هاوكاری‌ خانه‌كانی‌ منداڵان بڕوانن تا بتوانن له‌ ئاستی‌ پێویستدا خزمه‌تی‌ منداڵانی‌ خانه‌كان بكه‌ن.

له‌ به‌شێكی‌ سه‌ردانه‌كه‌دا وه‌فده‌كه‌ سه‌رجه‌م خانه‌كانی‌ ساوایان‌و كوڕان‌و كچان‌و هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ 116 ی‌ منداڵانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌‌و له‌ نزیكه‌وه‌ خۆیان گیروگرفته‌كان‌و ئاستی‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بینی‌‌و به‌ڵێنیان دا له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به‌ جیدی‌ كار له‌سه‌ر داواكه‌ بكه‌ن‌و هه‌وڵی‌ هاوكاری‌‌و پشتیوانی‌ خانه‌كان بده‌ن، به‌تایبه‌ت چۆنییه‌تی‌ ڕێكخسنی‌ پشتیوانی‌ بۆ كارمه‌ندانی‌ خانه‌كان تا سه‌ره‌ڕای‌ كێشه‌ی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ باشتر خزمه‌تی‌ منداڵان بكه‌ن .




02/02/2016
بابەتی زیاتر...
123
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.