تیمی بەڕێوەبردنی بارودۆخی کەیس هەڵسەنگاندن بۆ چەند خێزانیک دەکات
لەچوارچێوەی کاری پڕۆژەی نێوان ڕێکخراوی یونسێف و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی سەربە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی.. تیمەکانی بەڕێوەبردنی حاڵەت و بارودۆخی کەیسەکان بەردەوامن لەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەو دیاریکردنی کەیسەکان و پاراستن و ڕێنماییکردنیان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخە دژوارو ناهەموارەکان و دۆزینەوەی دەرچەی ڕزگاربوون لەنەخۆشییە جەستەیی و دەروونییەکان .
بەرێز پشتیوان محمد لە تیمی بەڕێوەبردنی بارودۆخی کەیس پرۆژەکەدا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری بەریوەبەرایەتی گشتیمان ووتی :ئەمە جگەلەپێشکەشکردنی هەرجۆرە خزمەتگوزارییەک لەپێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانی ڕۆژانەو ناردنیان بۆ دەزگاو ناوەندو سەنتەری گونجاو بۆ کەمکردنەوە و تاڕاددەیەک چارەی کێشەکانیان.. هەرلەوبوارەشدا یەکێک لە خزمەتگوزارییەکان بریتییە لەپێشکەشکردنی بڕێک پارە بە کاش بەبڕی 50$ بەناوی پشتگیری کردنی خێزان بۆهەرخێزانێک لە خێزانە ئاوارەو پەنابەرو خانەخوێکان ئەمەش پاش دیاریکردن و هەڵسەنگاندنیان لەلایەن توێژەران و سەرپەرشتیارانی پڕۆژە ..
بەرێز پشتیوان محمد ئاماری هاوکاریکرنی خیزانەکان بۆ ماڵپەرەکەمان ئاشکرا دەکات و دەڵیت :شایەنی ئاماژە پێدانە لەپێشتردا 45 خێزان سوودمەندبوون وەکو وەجبەی یەکەم و لەئێستاشدا وەکو وەجبەی دووەم بەهەمان شێوە 45 خێزانی تر سوودمەند دەبن لەوپشتگیرییە.
|