چه‌مچه‌ماڵ .. وه‌زیری كار به‌هاوڕێیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ردانی مۆنۆمێنتی ئه‌نفال‌و فه‌رمانگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 26ی 7ی 2017، به‌ڕێز كاك د.موحه‌ممه‌د هاودیانی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێزان م.عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و م.به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ مۆنۆمێنتی ئه‌نفالیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و تاجه گوڵینه‌ی ڕێز‌و وه‌فایان له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیدا دانا.
له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێز م.هابیل، به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنۆمێنتی ئه‌نفال هاوڕێه‌تی كران‌و به‌شه‌كانی مۆنۆمێنته‌كه‌و گرنترین ئه‌و وێستگانه‌ی مۆنۆمێنته‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه كه ده‌ربڕی ئازاری قووڵی ئه‌نفال‌و قوربانیانی ئه‌نفالن.
دواتر‌و له سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كاندا، به‌ڕێز وه‌زیری كار‌و هاوڕێكانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ‌و سه‌نته‌ری چالاكی منداڵانی چه‌مچه‌ماڵ‌و نووسینگه‌ی قه‌رزی بچوكیان له چه‌مچه‌ماڵ به‌سه‌ركرده‌وه، له‌و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌دا، له نزیكه‌وه ئاگاداری كاری به‌ش‌و هۆبه‌كان بوون‌و ده‌ستخۆشیان له كار‌و چالاكییه‌كان كرد‌و له كێشه‌و گرفته‌كانیان كۆڵییه‌وه.
|