له كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیدا، كێشه‌كان تانوێكران‌و بڕیاری پێویست بۆ كاری داهاتوو وه‌رگیرا
به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ناوشارو به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌زاكان‌و به‌رپرسی به‌شه‌كان‌و هۆبه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی شه‌ش مانگ جارێك ئه‌نجامدرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 27ی 7ی 2017، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و شاره‌زای دارایی‌و به‌رێوه‌به‌ری كارگێڕی دیوان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی تۆری پاراستن‌و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و چاودێری كه‌مئه‌ندامان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری‌ی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له قه‌زاكانی چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و بتوێن/ پشتده‌ر‌و به‌رپرسی سه‌رجه‌م به‌ش‌و هۆبه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ئاسایی شه‌ش مانگ جارێك به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كاری شه‌ش مانگی ڕابرودوو هێندێك هه‌واڵ‌و چالاكی تر‌و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ستی به كاری ده‌سته‌جه‌معییه‌وه كرد، هه‌روه‌ها سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان‌و له ڕێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه ئاراسته‌ی كارمه‌ندانیان كرد كه دڵسۆزانه كاره‌كان ڕاده‌په‌رێنن، پاشان هه‌ریه‌كه له ئاماده‌بووان ڕاپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی كاره‌كان‌و ئه‌نجامی كاره‌كان‌و گیروگرفته‌كان‌و پێشنیاره‌كان خسته‌ڕوو.
دوا به‌دوای خستنه‌ڕووی ڕاپۆرتی به‌ش‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كان، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كان كرد‌و له هه‌مان كاتدا كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌كرا كه بریتی‌بوو له ژماره‌یه‌ك خاڵی په‌یوه‌ست به كاری ڕۆژانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان.
|