سلێمانی: له شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا، 119 ئافره‌ت داڵده‌دراون
به پێی ئامار‌و زانیاریی‌و داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24ی 7ی 2017 له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌وه ڕاگه‌یه‌نران، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 119 ئافره‌ت داڵده‌دراون‌و پارێزراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 90 یان شه‌ڵته‌ریان به‌جێهێشتوه ئه‌وه‌ش پاش چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له ئێسته‌دا له ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو ده‌ژین، هاتووه له ئێسته‌دا 29 ئافره‌ت‌و 14 منداڵیان سود له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ماڵی داڵده‌دان وه‌رده‌گرن.
ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه لێكراو ته‌نها شوێنێكه بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ره‌شه‌و توندوتیژی خێزانی ده‌بنه‌وه له سنوری پارێزگای سلێمانی‌و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو هه‌ردوو ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین‌و گه‌رمیان‌و سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی ماڵه‌كه به‌رده‌وامه له خزمه‌ته جۆراوجۆره‌كانی.
|