• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌: 62 منداڵ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ ناو خانه‌واده‌ی‌ خۆیان‌و 3 منداڵیش به‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ سپێردراون

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسی‌ به‌شه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ خانه‌كانی‌ منداڵان (66) منداڵ سودمه‌ندبوون‌و 62 منداڵ له‌ ڕێگه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ناو خێزان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ ناو خانه‌واده‌كانیان‌و 3 منداڵیش له‌ ڕێگه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌وه‌ له‌ خێزانی‌ خۆبه‌خش جێگیر كراون‌و بوونه‌ته‌ خاوه‌ن ئامێزی‌ گه‌رمی‌ خێزا.

له‌و كرنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌دا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌جۆره‌ داتاكانی‌ له‌ خۆگرتنی‌ منداڵی‌ خسته‌ڕوو:

1ـ خانه‌ی‌ ساوایان (خوار 4 ساڵ): ژماره‌ی‌ منداڵانی‌ سودمه‌ندبوون له‌ خانه‌ی‌ ساوایان(خوا ر4 ساڵ) بریتییه‌ له‌ (30) منداڵ، ژماره‌ی‌ منداڵانی‌ خانه‌ له‌ ئێسته‌دا بریتییه‌ له‌ (21 منداڵ/ 17 كوڕو 4 كچ)، ژماره‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو خانه‌واده‌كانیان (9 منداڵ/ 5 كوڕو 4 كچ).

2ـ خانه‌ی‌ كوڕان: ژماره‌ی‌ سودمه‌ندانی‌ خانه‌ی‌ كوڕان (21) منداڵ، له‌وانه‌ (9)یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو خانه‌واده‌و له‌ ئێسته‌دا له‌ خانه‌ی‌ كوڕان (13) منداڵ ژیانی‌ ئاسایی‌ به‌ڕێده‌كه‌ن.  

3ـ خانه‌ی‌ كچان: ژماره‌ی‌ سودمه‌ندانی‌ خانه‌ی‌ كچان بریتییه‌ له‌ (15) منداڵ‌و له‌وانه‌ (5) منداڵیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو خێزان‌و له‌ ئێسته‌دا (10) منداڵ له‌ خانه‌كه‌ن.

4ـ پڕۆژه‌ی‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ منداڵ بۆ ناوخێزان: ژماره‌ی‌ منداڵانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خانه‌ (62 منداڵ/ 38 كوڕو 24 كچ).

5ـ پرۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌: له‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌: (3 منداڵ/ كوڕ) نێردراونه‌ته‌ ناو خێزانی‌ جێگره‌وه‌كان، 5 خێزانیش په‌سه‌ندكراون‌و ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ منداڵ.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ عێراق‌و كوردستان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌زموونده‌كرێت‌و به‌هۆیه‌وه‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌ كه‌ هیچ خێزانێكیان نییه‌ یان كه‌س له‌ خزمه‌ نزیكه‌كان ئاماده‌ نین له‌ خۆیانی‌ بگرن، پڕۆژه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتووانه‌ هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ ناوه‌و 3 منداڵی‌ له‌ خێزانه‌كان جێگیركرووه‌و له‌ ئێسته‌دا 5 خێزانی‌ تریش ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ منداڵ، ئه‌وه‌ش پاش پرۆه‌سه‌یك بۆ په‌سه‌ند كردن‌و ڕاهێنانی‌ ئه‌و خێزانانه‌.



24/07/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.