• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان، له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگدا، 581 كێشه‌ی‌ منداڵان چاره‌سه‌ر ده‌كات‌و 327 كێشه‌ش ئاراسته‌ی‌ لایه‌نی‌ تر ده‌كات

" كێشه‌كان خێزانی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و یاسایی‌‌و سۆزداری‌‌و ته‌ندروستی‌‌و جۆاروجۆر بوون"
هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان، له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگدا، 581 كێشه‌ی‌ منداڵان چاره‌سه‌ر ده‌كات‌و 327 كێشه‌ش ئاراسته‌ی‌ لایه‌نی‌ تر ده‌كات

له‌ چوارچێوه‌ی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌ زاری‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كه‌یه‌وه‌ ئامارو زانیارییه‌كانی‌ شه‌ش مانگی‌ ڕابردووی‌ سنوری‌ كاریان ده‌خاته‌ ڕوو، به‌ پێی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ كۆنگره‌كه‌ش هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان (هێڵی‌ 116) توانیویه‌تی‌ وه‌ڵامی‌ 8,765 په‌یوه‌ندی‌ منداڵ‌و خێزان بداته‌وه‌و له‌و وه‌ڵامانه‌شدا 908 كێشه‌ چاره‌سه‌ر بكات، جۆری‌ كێشه‌كانیش به‌مجۆره‌ دابه‌شبوون (385 خێزانی‌، 407 ته‌ندروستی‌، 28 سۆزداری‌، 22 یاسایی‌، 30 په‌روه‌رده‌یی‌، 7 كۆمه‌ڵگا، 14 هی‌ تر).

له‌ وه‌ڵامی‌ ڕۆژنامه‌نووساندا، سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری‌ زۆری‌ په‌یوه‌ندییه‌كان كه‌ ژماره‌یان زیاتره‌ له‌ 30 هه‌زارو كه‌می‌ وه‌ڵامه‌كان كه‌ ژماره‌یان 8,765  وه‌ڵامه‌، عومه‌ر گوڵپی‌ ڕایگه‌یاند :"له‌ بنه‌مادا هێڵه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ 24 كاتژمێر كار بكات، به‌ڵام به‌هۆی‌ كه‌می‌ میلاك‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ده‌وام به‌هۆی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ مووچه‌وه‌ له‌ ئێسته‌دا هێڵه‌كه‌ له‌ 8.30 سه‌رله‌به‌یانی‌ بۆ 2.30 پاشنیوه‌ڕۆ وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌داته‌وه‌".
هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان یه‌ك له‌خزمه‌تگوزارییه‌ گرنگه‌كانی‌ بواری‌ منداڵانه‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ هێڵه‌كانی‌ ئاسیا سێڵ‌و كۆڕه‌ك‌و كوردتێله‌وه‌ بێ‌ به‌رانبه‌ر په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌ ده‌كرێت‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ توێژه‌ری‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ شاره‌زاوه‌ وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌درێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری‌ پێویست بۆ كێشه‌كانی‌ منداڵان‌و خانه‌واده‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كرێت، هێڵه‌كه‌ش به‌ ته‌واوه‌تی‌ پیشه‌ییانه‌و یاساییانه‌ كارده‌كات‌و ته‌واوی‌ زانیاریی‌‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ منداڵان‌و خێزانه‌كانیان پارێزراون‌و به‌هیچ جۆرێك‌و بۆ هیچ كه‌سێك ئاشكرا ناكرێن‌و وه‌ك پابه‌ندییه‌كی‌ ئه‌خلاقی‌‌و قانونی‌ ته‌ماشا ده‌كرێن.
تۆش ده‌توانیت په‌یوه‌ندی‌ به‌ هێڵه‌كه‌وه‌ بكه‌یت‌و له‌باره‌یه‌وه‌ ئاگاداربیت، ته‌نها به‌ لێدانی‌ ژماره‌ 116  له‌ ڕێگه‌ی‌ مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌.


24/07/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.