هێڤی خالید :
پزیشكێكی نیشته‌جێی پێشكه‌وتوو له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی شاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه باری ته‌ندروستی دایكه‌كه و منداڵه‌كانی جێگیره، ته‌نها یه‌ك منداڵیان له‌ژێر ئۆكسجین دایه.
د. محه‌مه‌د جه‌زا، پزیشكی نیشته‌جێی پێشكه‌وتوو، له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی شاری سلێمانی، به وێستگه‌ی راگه‌یاند: "ئه‌و ژنه‌ی له گه‌رمیان شه‌ش منداڵی به سكێك بوو، كه سیانیان كوڕن و سیانیان كچن، ئێستا لای ئێمه‌ن".
وتیشی: "پێنج منداڵیان باری ته‌ندروستیان جێگیره، به‌ڵام منداڵێكیان كه كوڕه باری ته‌ندروستی جێگیر نیه و له‌ژێر ئۆكسجین دایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه "دایكیان له به‌شێكی دیكه و له‌لای منداڵه‌كان نیه و باری ته‌ندروستی جێگیره، چونكه منداڵه‌كان له ژێر چاودێری پزیشكدان".
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی كانوونی دووه‌می 2016، له كه‌لار ژنێك به سكێك، شه‌ش منداڵی بوو، باری ته‌ندروستی منداڵه‌كانیش جێگیرن، به‌ڵام بۆ دڵنیای زیاتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان، كه تیایدا هاتووه: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شێره‌ی نه‌قیب بۆ ژنان و منداڵبوون، له حاڵه‌تێكی كه‌م وێنه و ده‌گمه‌ن له ناوچه‌كه، ژنێك به سكێك، شه‌ش منداڵی بوو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "ئه‌و ژنه به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و ته‌مه‌نی 27 ساڵه و له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر دووی شه‌وی رابردوو، له‌لایه‌ن پزیشك و كارمه‌ندانی هۆڵی منداڵبوونی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه و له‌ئێستاشدا ره‌وشی خۆیی و منداڵه‌كانی جێگیرن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: "بۆ چاودێریی زیاتر دایك و منداڵه‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراون".
سه‌رچاوه: وێستگه .