عومه‌ر گوڵپی: له سه‌دا33ی بینا حكومی‌و بازرگانی‌و گه‌شتیارییه‌كان شیاونین بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت
له چوارچێوه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا بۆ خستنه‌ڕووی زانیارییه‌كانی شه‌ش مانگی ڕابردووی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئه‌نجامی به‌دواداچوون‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خسته‌ڕوو كه به‌شی ئه‌ندازیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ بیناكانی ناو شاری سلێمانی ئه‌نجامداوه.
له‌و به‌دواداچوونه‌دا ده‌ركه‌وتووه نزیكه‌ی له سه‌دا 33ی بیناكان ناتوانرێت له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌وه به‌كاربهێنرێن به‌هۆی نه‌بوونی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ندازیاری تایبه‌تمه‌نده‌وه.
له‌و به‌دواداچوونه مه‌یدانییه‌دا كه ئه‌ندازیارانی به‌شی ئه‌ندازیاری ئه‌نجامیانداوه، 24 بینای حكونی‌و بازرگانی‌و گه‌شتیاری به نمونه وه‌رگیراوه، پرۆژه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش به شێكه له كارێك بۆ دامه‌زراندنی سیستمێك كه له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و سیستمه هیچ مۆڵه‌تێكی دروستكردنی بینا نه‌درێت هه‌تا تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌ندازییارییه‌كانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی تێدا ڕه‌چاو نه‌كرێت به پێی ستاندارده جیهانییه‌كان، ستاندارده‌كانیش له‌لایه‌ن هه‌مان به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییه‌وه له قۆناغی ئاماده‌كردنی كۆتایی نزیكبوونه‌ته‌وه.
له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووساندا، عومه‌ر گوڵپی وتی:" ده‌مانه‌وێت به پێی ئه‌و ستاندارده‌و پاش ته‌واو بوونیان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شاره‌انی بكه‌ین تا هیچ مۆڵه‌ت به هیچ بینایه‌ك نه‌درێت‌و هیچ بینایه‌ك له كۆتاییدا په‌سه‌ند نه‌كرێت تا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی ڕه‌چاو نه‌كردبێت" هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه یه‌كه‌مجاره له كورستان‌و عێراق ده‌نرێت‌و ئومێدی خواست له ئاینده‌دا خواستی هه‌موومان بێته دی كه شیابوونی ڕێژه‌ی له سه‌دا سه‌دی بیناكانه بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
هه‌ر له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر به‌دواداچوونه‌كه خرایه ڕوو و تایبه‌تمه‌ندی‌و خاسیه‌تی بیناكان به پێی تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌ندازیارییه‌كان به‌مجۆره‌بوون له بیناكاندا:
1ـ بوونی ڕه‌مپای چوونه ژووره‌وه: (16) له بیناكان به ڕێژه‌ی %67 ڕه‌مپایان هه‌یبووه، 8 یان به ڕێژه‌ی %33 ڕه‌مپایان له‌سه‌ر نه‌بووه.
2 - ده‌ره‌وه‌ی بیناكه (حه‌وشه، باخچه، شوێنی یاری): 9یان به ڕێژه‌ی %35 به مادده‌ی ساف‌و خلیسك ڕووپۆشكراوه، 15 یان به‌ڕێژه‌ی %65 به مادده‌ی گونجاو ڕووپۆشكراوه.
3ـ پانی ڕاڕه‌وی ناو بینا: 3 یانیان به ڕێژه‌ی %13 پانی ڕاڕه‌وه‌كانیان له 160 سم كه‌متربووه، 21یان به‌ڕێژه‌ی %87 پانیان له 160 سم زیاتر بووه.
4ـ قادرمه‌ی ناو بیناكه بۆ هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك: 6 یان (10 تا 12 پله بۆ هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك)، 5 یان له‌و ژماره‌یه زیاتر‌و 6 یان له‌و ڕێژه‌یه كه‌متر.
5ـ ئه‌رزی(زه‌وی) (مه‌تبه‌خ‌و حه‌مام‌و w.c و كافتریا): 3 یان به‌ڕێژه‌ی %13 به مادده‌ی خلیسك‌و ساف ڕووپۆشكراوه، 21 یان به‌رێژه‌ی %87 به مادده‌ی زبر‌و گونجاو ڕووپۆشكرابوون.
6ـ حه‌مام‌و w.c تایبه‌تی بیناكه به هه‌موو پێداویستییه‌كانیانه‌وه (مه‌غسه‌ل، قاعیده‌ی ته‌والێتی غه‌ربی، بۆری ستیلی ده‌ستگرتن، ...): 16 یان به‌ڕێژه‌ی %67 ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یان هه‌یانبووه، 8 یان به‌ڕێژه‌ی %33 ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یان نه‌بووه.
7ـ پانی ده‌رگا: سه‌رجه‌م بیناكان به‌ڕێژه‌ی له سه‌دا سه‌د پانی ده‌رگاكانیان له 90سم و زیاتر بووه.
8ـ مه‌صعه‌دی گونجاو: 15 یان به‌ڕێژه‌ی %63 مه‌صعه‌دی گونجاوی تێدابووه بۆ كه‌مئه‌ندام، 9یان به‌ڕێژه‌ی %37 مه‌صعه‌دی گونجاوی تێدا نه‌بووه.
9ـ چێشتخانه‌و كافتریای بینا: 21 یان به‌ڕێژه‌ی %88 پێكه‌وه‌ن، 3 یان به‌ڕێژه‌ی %12 دووربوون له یه‌ك.
10ـ قیاساتی پله‌ی قادرمه‌كان له ڕێژه‌ی (31*15) سم: 17 یان به‌ڕێژه‌ی %70 گونجاو بوون له‌گه‌ڵ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه، 7 یان به‌ڕێژه‌ی %30 نه‌گونجاو بوون له‌گه‌ڵ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی قادرمه.
11ـ به‌رزی w.c غه‌ربی ناو بیناكه: 19 یان به‌ڕێژه‌ی %79 به‌رزری له (36 بۆ 47 سم) بووه، 3 یان به‌ڕێژه‌ی %21 به‌رزییان له 47 سم به‌رزتر بووه.