• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ خوێندكاران‌و ستافی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ په‌یمانگاكانی‌ ڕووناكی‌‌و هیوا ده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ خوێندكاران‌و ستافی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ په‌یمانگاكانی‌ ڕووناكی‌‌و هیوا ده‌كات

به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن‌و به‌ده‌ستهێنانی‌ ڕێژه‌ی‌ له‌ سه‌دا سه‌دی‌ ده‌رچوون له‌ پۆلی‌ نۆیه‌می‌ بنه‌ڕه‌تی‌، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ خوێندكاران‌و ستافی‌ به‌ڕێوبردنی‌ په‌یمانگاكانی‌ هیوا بۆ نابیستان‌و  ڕووناكی‌ بۆ نابینایان ده‌كات.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ خوێندكارانی‌ هه‌ردوو په‌یمانگای‌ هیواو ڕووناكی‌ هاوشێوه‌ی‌ خوێندكارانی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندنی‌ په‌روه‌رده‌ پڕۆگرامی‌ خوێندنیان هه‌یه‌و له‌ قۆناغی‌ نۆی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ به‌شداری‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مساڵی‌ خوێندنی‌ 2016 - 2017 سه‌رجه‌م خوێندكارانی‌ به‌شداربوو (5 قوتابی‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌، 3 قوتابی‌ هیوا) سه‌ركه‌وتووبوون‌و توانیویانه‌ ئه‌و قۆناغه‌ی‌ خوێندن ببڕن.


ده‌قی‌ پیرۆزباییه‌كه‌:

به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان

به‌ڕێزان/ خوێندكارانی‌ خۆشه‌ویست، به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاو كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێزی‌ په‌یمانگاكانی‌ ڕووناكی‌‌و هیوا

پاش سڵاوو ڕێزی‌ بێ‌ پایانم بۆ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز، به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنتان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ نیشتیمانی‌ پۆلی‌ نۆیه‌می‌ بنه‌ڕه‌تی‌‌و به‌ده‌ستهێنانی‌ ڕێژه‌ی‌ له‌ سه‌دا سه‌دی‌ ده‌رچوون، جوانترین پیرۆزبایی‌ خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، سه‌ركه‌وتنی‌ ئێوه‌و به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ ئاماژه‌ی‌ توانایی‌ خوێندكاره‌ خۆشه‌ویسته‌كانی‌ هه‌ردوو په‌یمانگای‌ هیوا بۆ نابیستان‌و ڕووناكی‌ بۆ نابینایان‌و خه‌مخۆری‌‌و دڵسۆزی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو توێژه‌رو مامۆستاو كارمه‌ندانه‌، ئومێده‌وارم هه‌موو ساڵێك هه‌واڵی‌ سه‌ركه‌وتن‌و ئه‌نجامی‌ باشتان ببیستین‌و ئاینده‌ی‌ خوێندكاره‌كانی‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ له‌ قۆناغی‌ ئاماده‌یی‌ ڕوون‌و هه‌وڵی‌ ڕه‌خساندنی‌ خوێندنی‌ پیشه‌یی‌ له‌ قۆناغی‌ ناوه‌ندی‌ بۆ نابیستانمان سه‌ركه‌وتووبێت بۆ ساڵی‌ ئاینده‌.

دووباره‌ پیرۆزبێت‌و ئێوه‌ جێگه‌ی‌ شانازی‌ ئێمه‌ن‌و دڵمان پێتان خۆشه‌

براتان
عومه‌ر گوڵپی‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
20ی‌ 7ی‌ 2017


20/07/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.