• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ وه‌فدێكی‌ بانكی‌ ده‌ولی‌ ده‌كات


به‌مه‌به‌ستی‌ ئاڵوگۆڕكردنی‌ بیروڕاو گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌و به‌رنامه‌كانیانه‌ وه‌رگرتنی‌ زانیاری‌، وه‌فدێكی‌ بانكی‌ ده‌ولی‌ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌رپرسانی‌ دیوانه‌وه‌ پێشوازیكران.

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 16ی‌ 7ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌له‌ به‌ڕێزان خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و كاك سۆران حه‌مه‌سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوون پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی‌ بانكی‌ ده‌ولی‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان م.ڕه‌مزی‌ هه‌ماهه‌نگكاری‌ نێوان ڕێكخراوه‌كه‌و وه‌زاره‌تی‌ پلان‌و كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ خاتوو زه‌ینه‌و خاتوو غه‌رام، كارمه‌ندانی‌ به‌شه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ بانكی‌ ده‌ولی‌ له‌ واشنتن.

له‌و دیداره‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ كرا له‌ بواری‌ چاكسازی‌‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ كوالێتی‌ كار به‌جۆرێك ببێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ باشتر یارمه‌تییه‌ داراییه‌كان بگه‌نه‌ ده‌ست هه‌ژاران، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌زموونكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ پیاچوونه‌وه‌ی‌ سودمه‌ندانی‌ چاودێری‌ خێزان له‌ سنوری‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێر.

سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌و پێشنیاره‌كانی‌ تیمی‌ بانكی‌ ده‌ولی‌ له‌ كوردستان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ تیمه‌كه‌ كردو زانیاریی‌‌و پڕۆژه‌ پێشنیاره‌كانیانی‌ به‌ گرنگ وه‌سفكردو هیوای‌ خواست بانكی‌ ده‌ولی‌ هاوكاری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بكات به‌ پشتگیریی‌ ماددی‌ هه‌تا باشتر بتوانێت سیستمی‌ باشتر په‌یڕه‌و بكات كه‌ پێویستی‌ به‌ توانایی‌ زیاترو به‌كارهێنانی‌ ته‌كنه‌لۆجیا هه‌یه‌.



19/07/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.