• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پڕۆژه‌یه‌ك بۆ هاندان‌و پشتیگریی‌ قوتابیان بۆ ته‌واوكردنی‌ خوێندنی‌ زانكۆ ده‌چێته‌ بواری‌ جێ‌ به‌جێكردنه‌وه‌


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و سێ‌ زانكۆی‌ تایبه‌ت ڕێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر به‌خشینی‌ كورسی‌ خوێندن بێ‌ به‌رانبه‌ر به‌ (منداڵانی‌ نازدار) له‌ ده‌رچووانی‌ پۆلی‌ 12ی‌ ئاماده‌یی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ (نازداره‌كانیش مافیان له‌سه‌رمان هه‌یه‌).
 
ئه‌مڕۆ 18ی‌ 7ی‌ 2017، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان د.موحه‌ممه‌د هاودیانی‌، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان سه‌رۆك‌و نوێنه‌رانی‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆ به‌شداره‌كان، پڕۆژه‌ی‌ (نازداره‌كانیش مافیان له‌سه‌رمان هه‌یه‌) ڕاگه‌یه‌نرا، كه‌ پڕۆژه‌یه‌كه‌ بۆ پشتگیریكردنی‌ گه‌نجان بۆ ته‌واوكردنی‌ خوێندنی‌ زانكۆ له‌ ڕێگه‌ی‌ ته‌رخانكردنی‌ كورسی‌ خوێندن بێ‌ به‌رانبه‌ر بۆ ده‌رچووانی‌ ئاماده‌یی‌ له‌لایه‌ن هه‌رسێ‌ زانكۆی‌ (گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌، كۆمار بۆ زانست‌و ته‌كنه‌لۆجیا، جیهان)ه‌وه‌.

له‌ باره‌ی‌ ناوه‌ڕۆك‌و ئامانجی‌ پڕۆژه‌كه‌وه‌، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی‌ ڕاگه‌یاند: " پڕۆژه‌یه‌كی‌ هه‌ماهه‌نگیه‌ له‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و زانكۆكانی‌ (گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌، كۆمار بۆ زانست‌و ته‌كنه‌لۆجیا، جیهان)، ئامانجی‌ پشتگیریكردنی‌ منداڵانی‌ نازدار (منداڵانی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشت)ه‌ بۆ ته‌واوكردنی‌ خوێندن له‌ زانكۆی‌ ئه‌هلی‌ به‌ ته‌رخانكردنی‌ كورسی‌ خوێندن بێ‌ به‌رانبه‌ر بۆیان.
سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ركی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ لایه‌نه‌كانی‌ به‌شداری‌ پڕۆژه‌كه‌ وتی‌:" ئه‌ركی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌  له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بریتییه‌ له‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ پرۆسه‌كه‌و پاڵاوتنی‌ قوتابیانی‌ شایسته‌ به‌ پێی‌ یاساو ڕێنمای‌و مه‌رجه‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ خوێندنی‌ باڵا، ئه‌ركی‌ زانكۆكانیش بریتییه‌ له‌ ته‌رخانكردنی‌ كورسی‌ خوێندن بێ‌ به‌رانبه‌رو به‌خشینی‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌وه‌ ده‌پاڵێورێن له‌ كرێی‌ خوێندنی‌ ساڵانه‌ به‌ درێژایی‌ ته‌واوكردنی‌ هه‌ر چوار قۆناغه‌كه‌ی‌ زانكۆ".

سه‌باره‌ت به‌و ئه‌و خوێندكارانه‌ی‌ سودمه‌ند ده‌بن له‌ پڕۆژه‌كه‌و شێوازی‌ پاڵاوتنیان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ڕۆژنامه‌نووسانی‌ ڕاگه‌یاند :" پرۆژه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ (منداڵانی‌ خانه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانان)‌و ئه‌و منداڵه‌ نازدارانه‌ی‌ له‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تۆمارن‌و هه‌ر منداڵێكی‌ تری‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ كه‌ مه‌رجه‌ یاساییه‌كانی‌ (بێ‌ سه‌رپه‌رشت)ی‌ تێدا به‌دی بێت‌و ته‌مه‌نی‌ 18 ساڵی‌‌و قۆناغی‌ ئاماده‌یی‌ ته‌واو ده‌كات‌و به‌ دوای‌ هه‌لێكی‌ خوێندن ده‌گه‌ڕێت له‌ زانكۆ پاشئه‌وه‌ی‌ هه‌لی‌ خوێندنی‌ له‌ زانكۆی‌ حكومی‌ به‌ پێی‌ خواستی‌ خۆی‌ بۆ فه‌راهه‌م نابێت، شێوازی‌ پاڵاوتنیش له‌ كاتی‌ بوونی‌ زیاتر له‌ داواكارێكدا، سودمه‌ندان له‌ ڕێگه‌ی‌ فۆرم‌و كێبركێوه‌ ده‌پاڵێورێن، به‌جۆرێك خاڵه‌ جیاكه‌ره‌وه‌كان ڕۆڵێكی‌ گرنگ ده‌گێڕن له‌ پێشخستنی‌ كه‌سێك‌و بێ‌ به‌شبوونی‌ قوتابیه‌كی‌ تر، خاڵه‌ جیاكه‌ره‌وه‌كانی‌ وه‌ك: له‌ ده‌ستدانی‌ هه‌ردوو دایك‌و باوك، هه‌ژاری‌، نمره‌ی‌ ئاماده‌یی‌، .. . ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ پرۆسه‌و پڕۆگرامێكی‌ ڕوون‌و دادگه‌ره‌وه‌، فۆرمه‌كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ له‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ شارو شارۆچه‌كه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت‌و له‌لایه‌ن داواكاره‌وه‌ پڕ ده‌ركرێته‌وه‌.

به‌ پێی‌ وته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و زانكۆ به‌شداره‌كانیش له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا مه‌رجه‌كانی‌ به‌شداربوون‌و سودوه‌رگرتن له‌ پڕۆژه‌كه‌ بریتین له‌ ده‌رچووانی‌ ئاماده‌ییه‌كان له‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ تا ته‌مه‌نی‌ 18 ساڵی‌ به‌ پێی‌ یاسا به‌ (بێ‌ سه‌رپه‌رشت) ئه‌ژمار ده‌كرێن، هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌رجانه‌ی‌ كه‌ پێویستن بۆ وه‌رگرتنی‌ هه‌ر خوێندكارێك له‌ زانكۆ، واته‌ پێویسته‌ ئه‌و خوێندكاره‌ی‌ داوا پێشكه‌ش ده‌كات بتوانێت له‌ ڕووی‌ یاساییه‌وه‌ بگاته‌ مافی‌ شایسته‌بوون به‌ خوێندن له‌ یه‌كێك له‌ كۆلێجه‌كانی‌ ئه‌و سێ‌ زانكۆیه‌، پاشان له‌ كرێی‌ خوێندنی‌ ساڵانه‌ بۆ هه‌ر چوارساڵه‌كه‌ ده‌به‌خشرێت، كۆتا مه‌رجیش دانیشووی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ده‌وروبه‌ری‌ بێت.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ پڕۆژه‌كه‌ بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ 2017 – 2018 ده‌چێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا، به‌ڕێز د.موحه‌ممه‌د هاودیانی‌، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وتی‌ :" سوپاس‌و ده‌ستخۆشیم له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ زانكۆكانی‌ كۆمارو گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌‌و جیهان بۆ به‌شدارییان له‌ پڕۆژه‌كه‌و گرتنه‌ ئه‌ستۆی‌  تێچووی‌ خوێندنی‌ منداڵانی‌ نازدار له‌ قۆناغی‌ زانكۆ، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی‌‌و سوپاس بۆ به‌ڕێزان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌تایبه‌ت به‌ڕێز م.عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاره‌ نازاه‌كانیان"، هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز وه‌یزری‌ كار وتی‌ :" كاری‌ هاوبه‌ش‌و پێكه‌وه‌یی‌‌و خێرخوازییانه‌ی‌ نێوان دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ بایه‌خی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌و ئومێد به‌ خشه‌ به‌ ئاراسته‌ی‌ خزمه‌تكردنی‌ باشتری‌ هاووڵاتیان‌و به‌شداری‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ بونیاتنانی‌ وڵاتدا به‌تایبه‌ت بله‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و دروستكردنی‌ نه‌وه‌ی‌ ئاینده‌دا".

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌ نووسییه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان د.ئه‌مجه‌د موحه‌ممه‌د، له‌ بری‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدان‌و د.سه‌ڵاح عه‌زیز، سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ كۆمار بۆ زانست‌و ته‌كنه‌لۆجیاو د.ئارام عومه‌ر، سه‌رۆكی‌ لقی‌ سلێمانی‌ زانكۆی‌ جیهان وته‌ی‌ خۆیان پێشكه‌شكردو تیشكیان خسته‌سه‌ر بایه‌خی‌ پڕۆژه‌كه‌و به‌شداری‌ زانكۆكانیان له‌ گه‌شه‌پێدانی‌ وڵات‌و په‌روه‌رده‌كردنی‌ نه‌وه‌كانی‌ ئاینده‌، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشییان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كرد كه‌ بیرۆكه‌ی‌ جوانی‌ له‌مجۆره‌یان خستووته‌ ڕوو و بوونه‌ هۆی‌ به‌شدارییه‌كی‌ مانادارو پڕبایه‌خی‌ زانكۆكانیان، هه‌روه‌ك تیشكیشیان خسته‌سه‌ر توانای‌ زانكۆكانیان‌و به‌شدارییان له‌بواری‌ چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌ ساڵانی‌ ڕابردوودا.

دواترو ڕێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و هه‌رسێ‌ زانكۆدا به‌ چاودێری‌ وه‌زیری‌ كار واژۆكرا‌و خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنانیش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ (د.موحه‌ممه‌د هاودیانی‌، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌) پێشكه‌ش به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان (د.صه‌ڵاح عه‌زیز، سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ كۆمار بۆ زانست‌و ته‌كنه‌لۆجیا، د.ئارام عومه‌ر، سه‌رۆكی‌ لقی‌ سلێمانی‌ زانكۆی‌ جیهان‌و د.ئه‌مجه‌د موحه‌ممه‌د له‌ بری‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌) كرا.




18/07/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.