له به‌رده‌وامی كار‌و چالاكییه‌كانیدا، له ڕۆژانی 7 تا 13ی 7ی 2017، بنكه‌ی تاسڵوجه‌ی پڕۆژی پاڵپشتی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵ ژماره‌یه‌ك چالاكی جۆراوجۆری پێشكه‌ش به منداڵان كرد، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له پڕۆژه‌یه‌كی به‌رده‌وامی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و ڕێكخراوی یونسێف بۆ خزمه‌تكردنی منداڵان‌و پاراستن‌و گه‌شه‌پێدانی تواناكانیان.
چالاكییه‌كانیش به‌مجۆره بوون:
1ـ پێشکەشکردنی ڕێنمایی دەرونی و کۆمەڵایەتی بابەتەکانی ( گفتوکۆکردن لەسەرکێشەکانیان‌و چارەسەرکاری سێ کەیس، ڕێزگرتن لەخودو دەوروبەر، دەربرینی خەون‌و حەزەکانیان لەڕێگای کاری گروپین‌و پرسیار‌و وەڵام، باسکردن لەچالاکیەکانی سەرەتای ڕۆژیان لەڕێکای کاری گروپین).
2.چالاکی میوزیک ( خوێندنی وانەکانی میوزیک بەشێوازی پراکیتیکی و تیۆری، ڕاهێنان بۆ گۆرانی‌و سرود).
3.چالاکی داتاشۆ و فلیم ( پێشکەشکردنی دوو کورتە فلیم لەسەر هیواو بڕوا بەخۆبوون‌و خۆشەویستی ئاژەڵان، پێشکەشکردنی گرتەیەک لەڤیدیوی كۆمیدی چاری چاپلین، پێشکەشکردنی میوزیکەجیهانیەکان).
4.چالاکی زمانی ئینگلیزی ( وشەو مانا، گفتوگۆ، پرسیار و وەڵام).
5.چالاکی وەرزشی ( تێنس و یاری سەرمێز، میکانۆ بەشێوازی جالاکی گروپین، قۆڕی سناعی و دروستکردنی بەشێوازی گروبین، پەتپەتێن و یاری تۆپ، یاری ژیان).
جێێ ئاماژه‌یه ئه‌م چالاكییانه به درێژایی هاوین‌و وه‌رزه‌كانی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بن‌و به‌شێكن له پڕۆژه‌یه‌كی فراوان كه له‌شاره‌كانی سلێمانی‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن.