• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك هه‌فته‌دا، هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان وه‌ڵامی‌ 212 په‌یوه‌ندی‌ داوه‌ته‌وه‌


به‌ پێی‌ راپۆرتی‌ هه‌فتانه‌ی‌ هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان، له‌ هه‌فته‌ی‌ نێوان 8 تا 14ی‌ 7ی‌ 2017، ئه‌و هێڵه‌ 212 په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌ كراوه‌، له‌وانه‌ 29 یان كه‌یس بوون‌و هاوكاری‌ كراون.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هه‌فتانه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ منداڵ‌و خێزان كه‌ هه‌فتانه‌ به‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌ ئاراسته‌ی‌ لایه‌نی‌ پاڵپشتی‌ دارایی‌ (ڕێكخراوی‌ یونسێف)ی‌ ده‌كات، هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان كه‌ هێڵی فریاكه‌وتنی‌ منداڵانه‌و هۆبه‌یه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، له‌ نێو ڕاپۆرته‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ نێوان 8 تا 14ی‌ 7ی‌ 2017 ژماره‌ی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی‌ كراون به‌ هێڵكه‌وه‌ بریتییه‌له‌ 212 په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فوونی‌، كه‌ به‌مجۆره‌ دابه‌شبوون:

ـ داواكاری‌ زانیاریی‌: 3 .
ـ په‌یوه‌ندی‌ نه‌ناسراو: 18 .
ـ په‌یوه‌ندی‌ بێده‌نگ: 128 . (ئه‌و جۆره‌ په‌یوه‌ندییانه‌ن كه‌ دوودڵن له‌ قسه‌كردن تا ئه‌و كاته‌ی‌ دڵنیاده‌بنه‌وه‌ له‌ شێوازی‌ كاركردنی‌ هێڵه‌كه‌و نهێنی‌ پارێزی‌‌و كاركردن به‌ پێی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كه‌یسه‌كه‌).
ـ په‌یوه‌ندی‌ هه‌ڵه‌: 26 .
ـ هی‌ تر : 14 . 
ـ كێشه‌: 29 .

ئه‌و ته‌له‌فوونانه‌ی‌ كێشه‌یان هه‌بووه‌و داوای‌ هاوكارییان كردووه‌ ژماره‌یان 29 كه‌یس بووه‌، 10 له‌وانه‌ له‌ منداڵ‌و هاووڵاتیانی‌ ناوخۆو 19یان له‌ منداڵ‌و هاووڵاتیانی‌ ئاواره‌ بوون، جۆری‌ كێشه‌كانیش به‌مجۆره‌ دابه‌شبوون : (  17 یان هاوكاری‌ بنه‌ره‌تی‌، 3 یان كێشه‌ی‌ خێزانی‌، یه‌ك كێشه‌ی‌ سۆزداری‌، 4 كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی‌، 2 كێشه‌ی‌ یاسایی‌، یه‌ك كێشه‌ی‌ فیزیكی‌).

بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌م كێشانه‌ش، توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌ توانیویانه‌ وه‌ڵام‌و چاره‌سه‌ری‌ پێویستی‌ بخه‌ڕوو، هه‌روه‌ك  24 كه‌یسیشیان ئاراسته‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ تر كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوكاری‌ پێویستیان پێشكه‌ش بكرێت.

هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان، هێڵی‌ گه‌رمی‌ منداڵانه‌و بێ‌ به‌رانبه‌ر وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فوونی‌ منداڵان‌و خێزانه‌كانیان ده‌داته‌وه‌و له‌ كۆمپانیاكانی‌ (ئاسیا، كۆڕه‌ك، كوردتێل) بێ‌ به‌رانبه‌رو تێچوو ده‌توانرێت په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌ بكرێت، له‌ ئێسته‌شدا له‌ ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا 5 شه‌ممه‌، له‌ سه‌عات 8.30  تا 2.30 پاشنیوه‌ڕۆ وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌درێته‌وه‌.
 
پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ منداڵان، یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ هاوبه‌شه‌كان‌و له‌لایه‌ن به‌شه‌كانی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و پلان‌و به‌دواداچوون له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت‌و تیمی‌ تایبه‌تی‌ له‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و تاسڵوجه‌ هه‌یه‌و وه‌ك به‌شێكیش له‌ پڕۆژه‌كه‌ هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان ماوه‌ی‌ سه‌عاته‌كانی‌ ده‌وام‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ڕۆژانه‌ی‌ درێژكردووته‌وه‌ تا باشتر وه‌ڵامی‌ منداڵان بداته‌وه‌و هاوكارییان پێشكه‌ش بكات.



14/07/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.