هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌باره‌ت به پرسی خوێندكارانی نابیست كۆبوونه‌وه
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 12ی 7ی 2017، به‌مه‌به‌ستی‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی فه‌راهه‌مكردنی خوێندنی پیشه‌یی له ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كانی سلێمانی بۆ خوێندكارانی ده‌رچووی پۆلی نۆیه‌می په‌یمانگای هیوای نابیستان، هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی (چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ) له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كۆبوونه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌شێك له جێ به‌جێكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و كاك مه‌نصور، ڕاوێژكار له وه‌زاره‌تی كار‌و م.موحه‌ممه‌د سه‌ید قادر، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی‌و م.تانیا، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له وه‌زاره‌ت‌و م.به‌هار، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای هیوای نابیستان ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌وه بوون، له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌شه‌وه هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان م.دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و م.په‌روین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری ته‌كنیكی‌و م.ئاكۆ عه‌بولحه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
خواست‌و ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی‌بوو له كردنه‌وه‌ی پۆلی تایبه‌ت به خوێندنی پیشه‌یی له ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كانی په‌روه‌رده به هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌روه‌رده بۆ خوێندنی ساڵی نوێ‌دا.
|