• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+ وێنه‌: به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ سیمینارێك به‌شداری‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ هه‌رێمی‌ ده‌كات

به‌ ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌ری‌ 9 وڵات له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست‌و باكوری‌ ئه‌فریقا‌و دوو پسپۆڕ له‌ وڵاتانى دانیمارك‌و تایله‌ند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ هه‌رێمی‌ تایبه‌ت به‌ پرسه‌كانی‌ ئافره‌تان‌و ڕۆڵی‌ شه‌ڵته‌ره‌كان له‌ به‌یروتی‌ پایته‌ختی‌ لوبنان به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا نوێنه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شداربوون.

له‌ ڕۆژانی‌ 6 تا 10ی‌ 7ی‌ 2017، له‌ به‌یروتی‌ پایته‌ختی‌ وڵاتی‌ لوبنان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ڕاوێژكاری‌ تایبه‌ت به‌ كێشه‌كانی‌ ئافره‌تان به‌ناونیشانی‌ (له‌ پێناو هه‌ماهه‌نگی‌‌و به‌هێزكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ماڵه‌كانی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست‌و باوكوری‌ ئه‌فریقا) به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداربووانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌نی‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوو به‌رپرسانی‌ ماڵه‌كانی‌ داڵده‌دان‌و پسپۆڕان‌و شاره‌زایان له‌ وڵاته‌كانی‌ (ئوردن، لوبنان، سوریا، میصر، تونس، مه‌غریب، كوردستان، فه‌له‌سیتن، دانیمارك، تایله‌ند)‌و له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشه‌وه‌ هه‌ردوو به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو خانم له‌تیف، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ ئاسوده‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان ده‌كرد.

له‌و دیدارو كۆبوونه‌وه‌ ڕاوێژكارییه‌دا زۆر بابه‌تی‌ گرنگی‌ وه‌ك :" خستنه‌ڕووی‌ ئه‌زموونی‌ وڵاتان له‌بواری‌ پاراستنی‌ ئافره‌ت، ئامانج‌و په‌یام‌و دیدگای‌ ماڵه‌كانی‌ پاراستن، چوارچێوه‌ی‌ یاسایی‌ ماڵه‌كانی‌  داڵده‌دان، پێوه‌ره‌ ئه‌ندازه‌ییه‌كانی‌ بیناكانی‌ داڵده‌دان‌و پێكهاته‌كانیان، به‌رنامه‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و ڕاهێنانكارییه‌كان، سیستمی‌ ناردن‌و وه‌رگرن له‌ ماڵه‌كانی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تان" گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كراو وه‌ك ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبوونه‌وه‌ڕاوێژكارییه‌كه‌ بوون، هه‌روه‌ك یه‌كێك له‌ كاره‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌ راوێژكارییه‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ سه‌ردانی‌ نمونه‌ی‌ ماڵێكی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له‌ وڵاتی‌ لوبنان.

له‌ سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌  ڕاوێژكارییه‌كه‌دا هه‌ردوو نوێنه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كارایانه‌ به‌شدارییان له‌ دیداره‌كه‌دا كردو بۆچوونی‌ خۆیان‌و ئه‌زموونی‌ دامه‌زراوه‌كانیان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك له‌ بڕگه‌یه‌كی‌ تایبه‌داو له‌ ماوه‌ی‌ نیو كاتژمێردا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، سیمینارێكی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌زموونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خسته‌ڕوو، سیمیناره‌كه‌ش به‌ناونیشانی‌ (بنذة مختصرة حول : حماية المر‌ءة فی اقلیم كوردستان/ العراق - مؤسسات، قوانین وتعلیمات، الإمكانیات) بوو.

له‌ سیمیناره‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد وه‌ك هه‌رێمێكی‌ فیدراڵ‌و خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی‌ تایبه‌تی‌ ته‌شریعی‌‌و جێبه‌جێكاری‌‌و تیایدا به‌ وردی‌ له‌ ڕووی‌ دامه‌زراوه‌یی‌‌و شێوازی‌ كارو یاساو ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كانی‌ بواری‌ پاراستنی‌ ئافره‌تانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خسته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕای‌ خستنه‌ڕووی‌ تێبینی‌‌و ئاراسته‌كردنی‌ چه‌ند پرسیارێك‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتییه‌وه‌، سیمیناره‌كه‌ له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ پێشوازییه‌كی‌ گه‌رمی‌ لێكرا.

له‌باره‌ی‌ سیمینارو وته‌كه‌یانه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌مجۆره‌ بۆ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ قسه‌ی‌ كرد :" سیمیناره‌كه‌ جێگه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌‌و خۆشحاڵی‌ ئاماده‌بووان بوو، به‌تایبه‌ت به‌ شێك له‌ ئاماده‌بووان سه‌رسامی‌ خۆیان بۆ شێوازی‌ خستنه‌ڕووی‌ سیمیناره‌كه‌و زانیارییه‌كان له‌باره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ نه‌شارده‌وه‌ هه‌روه‌ك هێندێك له‌ ئاماده‌بووان یه‌كه‌مجاریان بوو به‌مجۆره‌ ئه‌و ڕاستیانه‌ له‌باره‌ی‌ كوردستانه‌وه‌ بزانن‌و پێیان وتین ئێمه‌ وامانزانیوه‌ ئێوه‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی‌ عه‌شایه‌رن‌و دوورن له‌ بوونی‌ دامه‌زراوه‌، به‌ڵام به‌راستی‌ بۆمان ده‌ركه‌وت ده‌كرێت كوردستان ئاینده‌ی‌ ڕوون بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌ بوو كه‌ ئێمه‌ سوپاس بۆ خوا توانیمان به‌باشی‌ باس له‌ كوردستان بكه‌ین‌و وه‌ك نمونه‌یه‌كی‌ نوێ‌ قسه‌ی‌ له‌باره‌وه‌ بكه‌ین، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ راشكاوی‌ هێندێك له‌و گرفتانه‌مان خستنه‌ڕوو كه‌ ئێمه‌ هه‌مانه‌ له‌بوانی‌ ئافره‌تان‌و مافه‌كانیدا كه‌ ده‌كرێت كه‌سانی‌ بێگانه‌ش ئاگاداری‌ بن، خاتوو خانم له‌تیف، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ ئاسوده‌ به‌ هه‌مانشێوه‌ به‌شداریه‌ی‌ جوانی‌ هه‌بوو به‌هه‌ردوولامان توانیمان نوێنه‌رایه‌تییه‌كی‌ باشی‌ كوردستان بكه‌ین".

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی‌ دیداره‌كه‌‌و لایه‌نه‌ ته‌كنیكییه‌كانی‌، م. عومه‌ر وتی‌:" دیداره‌كه‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ ڕێكخراوی‌ ئه‌بعاد له‌ وڵاتی‌ لوبنان‌و به‌ پاڵشتی‌ دارایی‌ ڕێكخراوی‌ Fondation de France  به‌ڕێوه‌چوو، تێچووی‌ تكتی‌ فرۆكه‌و مانه‌وه‌ی‌ هۆتێل‌و خواردنیان له‌ ئه‌ستۆ گرتبوو، له‌ ڕووی‌ ناوه‌ڕۆكیشه‌وه‌ تا ڕاده‌یه‌كی‌ باش گرنگ بوو، ئێمه‌ش له‌وێ‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ باشی‌ هه‌رێمی‌ كورستانمان كرد گوێمان له‌ ئه‌زموونی‌ وڵاتان بوو كه‌ هێندێك له‌ زۆر بواردا له‌ دوای‌ ئێمه‌وه‌ بوون، هێندێكیشان ئه‌زموونی‌ پێشكه‌وتوویان هه‌بوو، له‌ هه‌ردوو حاڵه‌كه‌شدا ئێمه‌ سودمان بینی‌‌و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ داهاتوودا سود له‌ بۆچوون‌و ئه‌زموونه‌ باشه‌كان وه‌ربگرین".

سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌و ئه‌نجامه‌كانی، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێی‌ ڕاگه‌یاندین :" بڕیاروایه‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ وه‌ك ستانداردێك وابن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی‌ تایبه‌ت به‌ پاراستنی‌ ئافره‌تان‌و ماڵه‌كانی‌ پاراستنی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو و بكرێنه‌ بنه‌مای‌ كاركردن، كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌نگاوی‌ تریشی‌ ده‌بێت‌و قۆناغه‌كانی‌ ئاینده‌شی‌ ته‌واوكه‌ری‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌بن".


12/07/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.