• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئامار و داتای پرۆژەی پاڵپشتی دەروونی کە بەرێوەبەرایەتی گشتیمان ئەنجامی دەدات

بەشی پلان و پاراستنی خێزان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەهاوكاری ڕێكخراوی یونسێف پرۆژەی دروستكردنی ژینگەی هاوڕێی منداڵی خستە بواری كاربۆ ماوەی (٦) مانگ ، پێشتریش ئەم پڕۆژەیە لەكاردابوو دواتربەهۆی نزیك بونەوەی پرۆسەی ئازاد كردنی شاری موصل و زیادبونی ئاوارەكان ،بیر لە گۆڕانكاری لە پڕۆژەكە كرایەوە بۆ پرۆژەی (پاڵپشتی دەرونی كۆمەڵایەتی ) لە بەرواری ١٥/٨/٢٠١٦ پرۆژەكە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوەو تا بەرواری ١/٩/٢٠١٧. شوێنی ئەنجام دانی پرۆژەكە لە ناوشاری سلێمانی و دەربەندیخان و چەم چەماڵە.

بەرێز سۆران حەمە سەعید بەرپرسی بەشی پلان لە بەرێوەبەرایەتی گشتیمان لە لێداوانێکدا بۆ ماڵپەری گشتیمان ووتی :پشتگیری دەرونی كۆمەڵایەتی بۆ منداڵی ئاوارەو پەنابەرو خانەخوێ . هۆشیار كردنەوەی دایك و باوك سەبارەت بۆ چۆنێتی هەڵسوكەوت كردن لەكاتە نەخوازراوەكان و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری فریاگوزاری سەرەتایی هەروەها هۆشیار كردنەوەی مامۆستایان و توێژەرانی كۆمەلایەتی لە قوتابخانەكان و ئامادە كردنیان بۆ پێشكەش كردنی خزمەت گوزاری فریاگوزاری سەرەتایی .

لەگەڵ ئەوەشدا هۆشیار كردنەوەی كۆمەڵگا لە بواری مافەكانی منداڵ و كاریگەریەكانی توندوتیژی و گرنگیدان بەتەندروستی و ژینگەو ئاشناكردنی منداڵان بە هێڵی فریاكەوتنی منداڵان .ئێمە ئیش لەسەر دروستكردنی ژینگەیەك بۆ بەسەر بردنی كاتێكی خۆش بە یاری و كاری هونەری بۆ منداڵان بە گرنگ دەزانین.

بەردەوامیش هاوكاری خێزانی( ئاوارەو پەنابەرو خانەخوێ) لەڕوی مادیەوە دەکەین.

 

لەبارەی چۆنێتی دۆزینەوەی رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی منداڵ سۆران حەمە سەعید ووتی :دۆزینەوەی منداڵانی خاوەن كێشەێ وەك ( منداڵی بێسەرپەرشت ، منداڵی ئیشكەر  ، منداڵی جیابۆوە، منداڵی نەخۆش ، منداڵی كەم ئەندام ، منداڵێك كە توندوتیژی بەرامبەر كرابێت ، منداڵی زوو بەشودراو .....، تۆمار كردنیان و پێشكەش كردنی هاوكاری لە ڕوی دەرونی و كۆمەڵایەتیەوە کاری لەسەر دەکەین.

هەروەها  خولی هۆشیاری و ئەنجام دانی سمینار و گفتوگۆی كراوە بۆ دایك و باوكان  سەبارەت بە پاڵپشتی دەرونی كۆمەڵایەتی و پەروەردەی تەندروست و بۆ منداڵان و ئەنجام دانی ۆرك شۆپ و خول و گفتوگۆی كراوە بۆ توێژەران و مامۆستایان و پێدانی زانیاری لەسەر كێشەكۆمەڵایەتی و دەرونیەكان و چۆنێتی ڕوبەڕوبونەوەو چارەسەریەكان . ناردنی نامە بۆ خێزانەكان لەسەر چۆنێتی پەروەردەی تەندروست و كاری گەریە خراپەكانی توندوتیژی و ئاشناكردنیان بە هێڵی ١١٦ بەمنداڵان ، بڵاو كردنەوەی لەڕێگەی مۆبایل تیمەكانەوە دروست كردنی ژینگەیەكی ئارام بۆ منداڵان و ئەنجام دانی   چالاكی هونەری ( مۆزیك و وێنەكێشان ) و یاری كردن .

هەروەها ووتی : هۆشیار كردنەوەی منداڵ لەڕێگەی چەندین مێزگرد و (ڕاون تەیبل و منداڵ بۆمندال ) بەشداری پێكردنیان لە ناساندنی مافەكان و قسەكردن لەسەر كێشەو گرفتەكان و هاندانیان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر . ئەنجام دانی چەندین دانیشتن و كۆبونەوە بۆ ژنانی گەنج و مندال  لەسەر كێشەو گرفتەكان و كاریگەریە 

خراپەكانی زوبەشودان و هۆشیار كردنەوەیان لەسەر چۆنێتی پەروەردەی تەندروست.هاوكاری كردنی خێزانی كەم دەرامەت بەشێوەی مادی و مەعنەوی .







12/07/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.