+ وێنه: چالاكییه‌كانی پڕۆژه‌ی پاڵپشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی‌و خوله‌كانی فێركردن بۆ منداڵان له چه‌مچه‌ماڵ
وه‌ك به‌شێك له پڕۆژه‌ی پاڵپشتی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵان، سه‌نته‌ر‌و تیمی چه‌مچه‌ماڵی پڕۆژه‌كه له‌شاری چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی ڕێنمایی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌و فێركردنی منداڵانی ئاواره‌و ناوخۆ، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی مامۆستا‌و ده‌روونناس‌و كۆمه‌ڵ،اس‌و ستافێكی دڵسۆزه‌وه به كردنه‌وه‌ی خول‌و ڕاهێنانی جۆراوجۆر.
پڕۆژه‌كه ماوه‌ی دوو ساڵه به‌رده‌وامه‌و له‌لایه‌ن به‌شه‌كانی پارێزگاری خێزان‌و پلان‌و به‌دواداچوون له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی سه‌رپه‌رشیده‌كرێت‌و له ڕێگه‌ی ستافێك له مامۆستایان‌و توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونیه‌وه تیمه‌كان به‌ڕێوه ده‌برێن‌و پاڵپشتی پێشكه‌ش به منداڵان ده‌كرێت.
له سه‌نته‌ری پاراستنی منداڵان له شاری چه‌مچه‌ماڵ ئه‌م خول‌و چالاكییانه كاریان تێدا كراوه:
1_ خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی.
2_خولی فێربونی کۆمپیوتەر.
3_ڕاهێنانی منداڵان لەسەرفێربونی مۆسیقا‌و دروستکردنی گروپی گۆرانی وتن.
4_چالاکی وینە کێشان.
5_خولی فێربونی دورمان.
6_یاری بلیارد وتێنس ومیکانۆ.
7_ئەنجامدانی یاری ژیان (زارومار) بەشێوەی گروپ بۆمنداڵان.
8_پێدانی ڕێنمای دەرونی و کۆمەڵایەتی بۆمنداڵانی بەژداربوو لەگروپە جیاوازەکان لەمنداڵانی ئاوارەو ناوخۆ.
9_سەردانی کردنی مەیدانی بۆ ماڵی ئەو منداڵانەی کە كێشه‌یان هه‌یه بۆ تۆمارکردن‌و بەدواداچون‌و چاودێریکردنیان‌و ئیش‌کردن لەگەڵیاندا.