به وێنه: چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی سێیه‌می مانگی 6 له پڕۆژه‌ی پاڵپشتی ده‌روونی له سه‌نته‌ری تاسڵوجه
وه‌ك به‌شێك له پڕۆژه‌ی پاڵپشتی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵان، فێركردن‌و ڕاهێنانی منداڵان، سه‌نته‌ری تاسڵوجه‌ی نزیك له شاری سلێمانی پڕۆژه‌كه به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی ڕێنمایی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به منداڵانی ئاواره‌و ناوخۆ، هاوكاتی ڕێنماییه‌كانیش بابه‌ته په‌روه‌رده‌یی‌و وه‌رزشی‌و هونه‌رییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن.
پڕۆژه‌كه ماوه‌ی دوو ساڵه به‌رده‌وامه‌و له‌لایه‌ن به‌شه‌كانی پارێزگاری خێزان‌و پلان‌و به‌دواداچوون له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی سه‌رپه‌رشیده‌كرێت‌و له ڕێگه‌ی ستافێك له مامۆستایان‌و توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونیه‌وه تیمه‌كان به‌ڕێوه ده‌برێن‌و پاڵپشتی پێشكه‌ش به منداڵان ده‌كرێت.
|