• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
چالاكییه‌ جۆراو جۆره‌كان له‌سه‌نته‌ری‌ ده‌ربه‌ندیخان بۆ منداڵان به‌رده‌وامن


وه‌ك به‌شێك له‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵان، فێركردن‌و ڕاهێنانی‌ منداڵان له‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌وامن له‌ كارو چالاكی‌ جۆراو جۆری‌ هونه‌ری‌‌و وه‌رزشی‌‌و ته‌رفیهی‌ بۆ منداڵانی‌ شارۆچكه‌كه‌.

پاش وه‌رگرتنی‌ پشووی جه‌ژن، پڕۆژه‌كان وه‌ك ڕۆژانی‌ پێش جه‌ن ده‌ستیان پێكرده‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌، به‌ڕێز سامان ره‌حیم، سه‌رپه‌رشتیاری‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ راگه‌یاند :" له‌ ئێسته‌دا نزیكه‌ی‌ 80 منداڵ لی‌ سه‌نته‌ری‌ چالاكی‌ منداڵاندا سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌نێو پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێكردندان، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن تیمه‌كانی‌ پڕۆژه‌وه‌ كه‌ به‌شێكن له‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ فراوان‌و له‌لایه‌ن به‌شه‌كانی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و پلان‌و به‌دواداچوون له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌رپه‌رشتیده‌كرێن‌و له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوی‌ یونسێفدا".

له‌باره‌ی‌ ناوه‌رۆكی‌ خوله‌كان‌و ئه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌نه‌ر ده‌وترێته‌وه‌، به‌ڕێز سامان ڕه‌حێم، توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سه‌رپه‌رشتیاری‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخان وتی‌ :" خوله‌كان جۆراوجۆرن‌و له‌ هه‌موو بواره‌كانی‌ وێنه‌كێشان‌و درومان‌و كاری‌ ده‌ست‌و زمان‌و بابه‌ته‌ په‌روه‌رده‌یی‌و وه‌رزشییه‌كانن، ئه‌و منداڵانه‌شی‌ به‌شدارن بریتین له‌ منداڵانی‌ ئاواره‌و منداڵانی‌ شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ پێدانی‌ ڕێنمایی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌لایه‌تی‌‌و پێدانی‌ هێندێك زانیاریی‌‌و ئاراسته‌كردن له‌بواری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ تواناكاندا"، سه‌باره‌ت به‌ گرفته‌كانیش وتی‌ :" به‌داخه‌وه‌ توانای‌ دارایی‌ به‌رده‌ست كه‌مه‌و وه‌ك پێویست نییه‌و هه‌وڵی‌ زۆرمانداوه‌ تا كاره‌كان به‌باشی‌ بڕوات هه‌روه‌ك هێندێك گرفتی‌ وه‌ك كاره‌باو ساردكه‌ره‌وه‌و ئامێریشمان بۆ دروست ده‌بێت"، به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌شی‌ له‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و پلان‌و به‌ دواداچوننی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ده‌ستمان كه‌وت هۆكاری‌ كه‌می‌ پاره‌ بۆ چالاكییه‌كان دواكه‌وتنی‌ به‌شی‌ دووه‌می‌ پاره‌ی‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ پڕۆه‌كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ یونسێفه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕۆژه‌كه‌ به‌ هه‌وڵ‌و هیممه‌تی‌ كارمه‌ندو خۆبه‌خشه‌كانی‌ به‌رده‌وامه‌و چالاكی گه‌وره‌و گرنگ بۆ منداڵانی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامده‌دات.


04/07/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.