به‌هۆی كهمتهرخهمیو پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنماییه‌كانه‌وه دایهنگهیەک سزا درا
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنمایی‌و سیستمی دایه‌نگه‌كانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی دایهنگهیەک سزا ده‌دات.
ئه‌و دایه‌نگه‌ی سزای ئاراسته كراوه بریتیە له دایه‌نگه‌ی (سۆزی دایک)ی ناحكومی، ئه‌وه‌ش به هۆی كه‌مته‌رخه‌مییان له هێندێك بواردا كه به پێی ڕێنمایی‌و سیستمی دایه‌نگه‌كان بهكهمو كورتی له‌سه‌ر دایه‌نگه ئه‌ژمار ده‌كرێن.
له‌باره‌ی سزای دایهنگهکەوه، كه‌نار شوكر، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان به سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕایگەیاند :" ئێمه له ڕێگه‌ی لیژنه‌كانمانه‌وه به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كه‌ین بۆ دایهنگهكانو سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی بهڕێوهبردنو سهلامهتیو په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كان له دایه‌نگه ده‌پشكنین، ئه‌وه‌ش له پێناو دڵنیابوونه‌وه له باش به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان لهدایهنگهكانداو نه‌بوونی هیچ كهمو كورتی‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك به‌رانبه‌ر منداڵ له دایه‌نگه، له ده‌رئه‌نجامیش ڕێنمایی پێویست ده‌درێته دایهنگهكانو بۆ كاره باشه‌كان ده‌ستخۆشی دهكرێتو بۆ كهمو كورتیش لێپێچینه‌وه ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به جۆری لێپێچینهوهكانیش كه‌نار شوكر وتی:" ئه‌گه‌ر كهمو كورتییه‌كان بچوك بوون ئه‌وه هه‌ر به ڕێنمایی‌و پێدانی مۆڵه‌ت بۆ چاككردنی كهمو كورتییه‌كان ده‌وه‌ستین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چه‌ند كهمو كورتی‌و ناپابهندییهك پێكه‌وه كۆبوونه‌وه ئه‌وه به پێی سیتسمو ڕێنمایی كارپێكراو سزای (ئاگاداركردنه‌وه) ئاراسته‌ی دایه‌نگه دهكرێتو پێویسته كهمو كورتییهكهش له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا چاك بكرێت ئه‌گه‌رنا ڕێكاری تر ده‌گیرێته به‌ر"، سه‌باره‌ی به ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له سزای ئاگاداركردنه‌وه ده‌كه‌ونه‌وه، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان وتی:" به پێی سیستم‌و ڕێنمایی دایه‌نگه‌كان به دوو سزای ئاگاداركردنه‌وه دایه‌نگه دادهخرێتو مۆڵه‌تی كاركردن له خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بۆی نییه داوای مۆڵه‌تی نوێ بكات".
سزاکەش له مانگی 6ی ئه‌مساڵ به نووسراوی (1737، له 19ی 6ی 2017) ئاراسته‌ی دایه‌نگه‌ی (سۆزی دایک)ی ناحكومی كراوە.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سزاكان به پێی برگەی یەکەمی ماددەی (١٤) ی سیستمی دایه‌نگه‌كان ژمارە(٧) ی ساڵی (٢٠١٣) جێ به‌جێده‌كرێن.
به‌شی دایه‌نگه‌كان له پێناو سه‌ركه‌وتنی دایهنگهكانو فه‌راهه‌مكردنی باشترین ژینگه‌ی پهروهردهییو كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵان به‌رده‌وام چاودێری دایه‌نگه‌كان دهكاتو ڕۆژانه كاره‌كانی له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه به‌و ئامانجه ڕاده‌په‌ڕێنێت.