• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌شی‌ فریاكه‌وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شار به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و پیرۆزبایی‌ له‌ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌كات

به‌بۆنه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ به‌شی‌ فریاكه‌وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شار، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شاری‌ كردو سه‌ره‌رای‌ پیرۆزبایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌، له‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ نه‌خۆشێكی‌ په‌نادراوی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو ده‌پرسێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 2ی‌ 7ی‌ 2017، به‌ ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ یاوه‌ری‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان م.ئاراس ناسرو كاك سۆران سه‌عید، به‌پرسانی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوون له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، سه‌ردانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شاریان كردو هاوكاتی‌ پیرۆزبایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ به‌شی‌ فریاكه‌وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ یه‌كێك له‌ سودمه‌ندانی‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ ڕووداوێكه‌وه‌ له‌ ژێر چاودێری‌ پزیشكیدایه‌ له‌‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌.

له‌میانه‌ی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پیرۆزبایی‌‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌رپرسانی‌ تری‌ ته‌ندروستی‌ كرد به‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ گرنگه‌ كه‌ پێویستییه‌كی‌ گرنگی‌ هاووڵاتیانی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و ده‌رووبه‌ریه‌تی‌ به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئێسته‌ی‌ فریاكه‌وتن فشاری‌ زۆری‌ له‌سه‌ره‌و بوونی‌ شوێنه‌كه‌شی‌ له‌ چه‌قی‌ شاردا گرفت بۆ هێندێك نه‌خۆشانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شه‌قامی‌ بازنه‌یی‌ مه‌لیك مه‌حمود دروست ده‌كات له‌ گه‌یشتینیان بۆ نه‌خۆشخانه‌، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌ له‌ كاك (هاوژین عوسمان) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌و ته‌واوی‌ كارمه‌ندان‌و پزیشكانی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن‌و له‌ هه‌وڵی‌ جێگیركردن‌و به‌هێزكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌دان‌و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ خواستن له‌و ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌دا، هه‌روه‌ك ئاماده‌یی‌ هاوكاری‌‌و هه‌ماهه‌نگی‌ خۆی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ ده‌ربڕین.


02/07/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.