• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی‌ نیشانداوه‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ مامۆستایان


ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی‌ نیشانداوه‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ هاندان بۆ مامۆستایانی‌ سه‌ر به‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هاوشێوه‌ی‌ مامۆستایانی‌ په‌روه‌رده‌‌و بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا بۆیان خه‌رج بكرێت.

به‌ پێ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕه‌زامه‌ندی‌ نیشانداوه‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ هاندان بۆ مامۆستایانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هاوشێوه‌ی‌ مامۆستایانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌‌و نووسراوی‌ ڕه‌زامه‌ندییه‌كه‌ش گه‌یشتووته‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ نووسراویان ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ كردووه‌ تا بڕیاره‌كه‌ بچێته‌ بواری‌ جێ‌ به‌جێكردنه‌وه‌و وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ فه‌رمانی‌ پێ‌ ده‌ربكات.

ئه‌م ڕه‌زامه‌ندییه‌ بۆ خه‌رجكردنی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ هاندان له‌ كاتێكدا دێت كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابرودوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان له‌ ڕێگه‌ی‌ نووسراوه‌وه‌ داوای‌ كرد ده‌رماڵه‌ی‌ هاندان بۆ مامۆستاو توێژه‌رانی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان هاوشێوه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ خه‌رجبكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نووسراوی‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و پارێزگاری‌ سلێمانی‌ كرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌ت له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ نوسراوی‌ ژماره‌(2760) له‌ 16ی‌ 11ی‌ 2016و ژماره‌ (2879)ی‌ 29ی‌ 11ی‌ 2016، كه‌ واژۆی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ره‌، كه‌ ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كردووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ داوای‌ كرد به‌هه‌مانشێوه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ده‌رماڵه‌ی‌ هاندانی‌ بۆ مامۆستایان‌و توێژه‌رانی‌ په‌یمانگاو خوێندنگه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش خه‌رج بكرێت.



21/06/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.