• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌هۆی‌ كه‌مته‌رخه‌می‌‌و پابه‌ند نه‌بوون به‌ ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك دایه‌نگه‌ سزا ده‌درێن

به‌هۆی‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌ ڕێنمایی‌‌و سیستمی‌ دایه‌نگه‌كانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ ژماره‌یه‌ك دایه‌نگه‌ سزا ده‌دات.

ئه‌و دایه‌نگانه‌ی‌ سزایان ئاراسته‌ كراوه‌ بریتین له‌ دایه‌نگه‌كانی‌ (نه‌وه‌ی‌ نوێ‌، شه‌نگین، ئاده‌م، شاهانه‌)ی‌ ناحكومی‌، ئه‌وه‌ش به‌ هۆی‌ كه‌مته‌رخه‌مییان له‌ هێندێك بواردا كه‌ به‌ پێی‌ ڕێنمایی‌‌و سیستمی‌ دایه‌نگه‌كان به‌كه‌م‌و كورتی‌ له‌سه‌ر دایه‌نگه‌ ئه‌ژمار ده‌كرێن.

له‌باره‌ی‌ سزای‌ دایه‌نگه‌كانه‌وه‌، كه‌نار شوكر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاڤه‌یاند :" ئێمه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌كانمانه‌وه‌ به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كه‌ین بۆ  دایه‌نگه‌كان‌و سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌بردن‌و سه‌لامه‌تی‌‌و په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵه‌كان له‌ دایه‌نگه‌ ده‌پشكنین، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ باش به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاره‌كان له‌دایه‌نگه‌كاندا‌و نه‌بوونی‌ هیچ كه‌م‌و كورتی‌‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك به‌رانبه‌ر منداڵ له‌ دایه‌نگه‌، له‌ ده‌رئه‌نجامیش ڕێنمایی‌ پێویست ده‌درێته‌ دایه‌نگه‌كان‌و بۆ كاره‌ باشه‌كان ده‌ستخۆشی‌ ده‌كرێت‌و بۆ كه‌م‌و كورتیش لێپێچینه‌وه‌ ده‌كرێت".

سه‌باره‌ت به‌ جۆری‌ لێپێچینه‌وه‌كانیش كه‌نار شوكر وتی‌:" ئه‌گه‌ر كه‌م‌و كورتییه‌كان بچوك بوون ئه‌وه‌ هه‌ر به‌ ڕێنمایی‌‌و پێدانی‌ مۆڵه‌ت بۆ چاككردنی‌ كه‌م‌و كورتییه‌كان ده‌وه‌ستین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌م‌و كورتی‌و ناپابه‌ندییه‌ك پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ پێی‌ سیتسم‌و ڕێنمایی‌ كارپێكراو سزای‌ (ئاگاداركردنه‌وه‌) ئاراسته‌ی‌ دایه‌نگه‌ ده‌كرێت‌و پێویسته‌ كه‌م‌و كورتییه‌كه‌ش له‌ ماوه‌ی‌ 15 ڕۆژدا چاك بكرێت ئه‌گه‌رنا ڕێكاری‌ تر ده‌گیرێته‌ به‌ر"، سه‌باره‌ی‌ به‌ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی‌ له‌ سزای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌وه‌، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان وتی‌:" به‌ پێی‌ سیستم‌و ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ دوو سزای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ دایه‌نگه‌ داده‌خرێت‌و مۆڵه‌تی‌ كاركردن له‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی‌ دوو ساڵ بۆی‌ نییه‌ داوای‌ مۆڵه‌تی‌ نوێ‌ بكات".

سزاكانیش له‌ هه‌ردوو مانگی‌ 5و 6ی‌ ئه‌مساڵ به‌ نووسراوه‌كانی‌ (1522، له‌ 29ی‌ 5ی‌ 2017)، (1736، له‌ 19ی‌ 6ی‌ 2017)، (1772 ، 1773، له‌ 21ی‌ 6ی‌ 2017) ئاراسته‌ی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ (نه‌وه‌ی‌ نوێ‌، شه‌نگین، ئاده‌م، شاهانه‌)ی‌ ناحكومی‌ كراون.

جێی‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ سزاكان به‌ پێی‌ برگەی یەکەمی ماددەی (١٤) ی سیستمی‌ دایه‌نگه‌كان ژمارە(٧) ی ساڵی (٢٠١٣) جێ‌ به‌جێده‌كرێن.

به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ پێناو سه‌ركه‌وتنی‌ دایه‌نگه‌كان‌و فه‌راهه‌مكردنی‌ باشترین ژینگه‌ی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵان به‌رده‌وام چاودێری‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كات‌و ڕۆژانه‌ كاره‌كانی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ته‌وه‌ به‌و ئامانجه‌ ڕاده‌په‌ڕێنێت.


21/06/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.