• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
تیمی پاڵپشتی دەروونی بەرێوەبەرایەتی گشتیمان لە ڕاپەرین گرنگی بەمنداڵان دەدات


سەنتەری پاڵپشتی دەروونی - کۆمەڵایەتی  وەکو یەکێک لەتیمە چالاک و جێگرەکانی سلێمانی و بەشێک لە پرۆژەی پاڵپشتی مناڵانی  ئاوارە و پەنابەرانی سوری نێوان رێکخراوی یونسێف و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیلە پارێزگای سلێمانی بۆ بە هاناچوونی بەرکەوتوانی جەنگ لەرووی دەروونی و جەستەیی لەماوەیەکی کاتی زۆر کورتدا چەندین چالاکی پێشکەشی سوودمەندانی ناوچەکە کردوەبە جۆرێک بۆتە وێستگەیەک بۆ پاراستنی مناڵان و هۆشیارکردنەوەیان بە مافەکانیان و زانیاری پێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی مناڵان لە ڕووی دووبارە خۆ گونجاندنەوەیان لە کۆمەڵگەو پەروەردەکردنیان بە پەروەردەیەکی هاوچەرخ و سەردەمیانە و پرکردنەوەی کاتە بەتاڵەکانیان بە سود وەرگرتن لە ئەزموونی وانە بێژان و سوود وەرگرتن لە توانا و بەهرەی فێرخوازان بایەخدان بەبەهاکان.

پرۆژەی پاڵپشتی دەروونی لەسلێمانی و دەوروبەری بەتایبەت تیمی B لەسلێمانی چەند چالاکیەکی لە هەفتەی دووەمدا لە ڕاپەرین ئەنجامداوە بۆ مناڵان.

بەرێز پشتیوان محمد علی توێژەری کۆمەڵایەتی بۆ بەرێوەبردنی کەیس و ئەندام لە تیمی B لە سەنتەری ڕاپەرین بۆ پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی مناڵان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری گشتیمان ووتی :تیمی ئێمە لە ڕاپەرین چواردە جۆر چالاکی بۆ منداڵان ئەنجام داوە کە بریتین لە :
۱ـ پێکهاتەی دەروونی مرۆڤ لای فرۆید
۲ـ خشتەی هاوڕێیەتی
۳ـ گرنگی پاراستنی ژینگە
٤ـ باوەڕبەخۆبوون
٥ـ ماددەی هۆشبەر
٦ـ سەرەتاکانی فێربوونی ئامێری دەف
۷ـ وێنەکێشان و دەستڕەنگینی
۸ـ وەرزش
۹ـ چالاکی یاریکردن و شکاندنی بەستەڵەک
۱٠ـ هونەری یەکترناسین و پەرەدان بەخولیاکان
۱۱ـ فێربوونی زمانی ئینگلیزی
۱۲ـ پاک و خاوێنی و هەڵمەتی پاکردنەوەی سەنتەر 
۱۳ـ چیرۆک خوێندنەوە
۱٤ـ یاری ژیان

هەروەها بەرێز پشتیوان محمد توێژەری کۆمەڵایەتی ووتی : ئێمە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی منداڵان بۆ دەرخستنی بەهرەکانیان و کۆکردنەوەیانلەکاتە بەتاڵەکان ، پەروەدەکردنیان بەشێوەیەکی گونجاو.





21/06/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.