تیمی دەربەندیخان لەپرۆژەی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ منداڵ و دەوروبەری لەگەشەی چالاکی زیاتردایە
ستیڤن کۆفی لە حەوت ڕێساکەی خێزانە زۆر کاریگەرەکان دەبێژێت : دەمەوێ لە هەر شتێک ئەنجامی دەدەیت بۆ خێزانەکەت تێفکرێی لە ( معجزة = mûcîze = دەستەوەستانی ) لە گەشەی داری بامبۆی چینی = خەیزەرانی چینی ، دوای چاندنی تۆوەکەی ، تا چوار ساڵ هیچی لێ نابینی جگە لە چرۆیەکی چکۆلە ، لەو چار ساڵەدا ستونی و شاقولی ڕەگی دادەکوتێ بە زەویدا ، لە ساڵی پێنجەمدا پێدەچێت درێژی دارەکە بگاتە ٨٠ پێ ؟ ...
.. توێژینەوەی زانستی پشتڕاستی کردەوە ٩٠% ی مناڵان دێنە دونیاوە داهێنەرن ، خێزان و کاڵچەری لەقاڵبدان و سەپاندن و پرۆسەی فێرکاری تا تەمەنی ٥ – ٧ ساڵی تەنها ٢% یان وەک داهێنەر دەهێڵنەوە و ئەوانی تریان خامۆش دەکەن ! ..
بەرێزسامان محمد ئەحمد بەرپرسی تیمی دەربەندیخانی پرۆژەی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ منداڵ و دەوروبەریلە لێدوانێکدە بۆ ماڵپەری گشتیمان ووتی: بەشێکی گرنگی چالاکی ئێمە دوای ئەو تەمەنە ڕەنگە لادانی خۆڵەمێش بێت لەسەر ئەو خامۆشکردنە ، ڕەنگە لەو کۆششەماندا بەختەوەربین بە گەشاندنەوەی داهێنان یان بەهرەیەک ، ئەوە زێدەبایی = فائض القيمة ی کار و توانای دارایی و ژێرخانی خەرجکراوە ( ئەمەی دوایی خواستی خۆمە وەک توێژەر لە بواری گەشەپێدانی مرۆییدا ؟ ) .
لە دەربەندیخان دوای ڕێکخستنی تیم و پلانی کار و ئاراستەی توانای مرۆیی تیم بۆ ئامانجەکان لە گشت بوارەکانی بەردەست و پێشخستنیان ، هەفتەی یەکەمی وەرزی نوێ ژمارەی مناڵی پابەند بە خولەکانەوە لە سەنتەری چالاکی گەیشتە ٢٨٠ مناڵ – لەمێژە ئەو ژمارەیە خەونە ، لە هەفتەی دوەمدا کە کۆتاکەی ئەمڕۆیە ژمارەی مناڵی پابەند بە گشت خولەکانەوە ( میوزیک ، وێنەکێشان ، کۆمپیوتەر ، وەرزش ، چنین ، درومان و ڕستن ) گەیشتە ٤٤٢ مناڵی کورد و عەرەب .. هێمنی ناو سەنتەرەکە و سۆزی ڕەگەزپەرستی دژی عەرەب دادەمرکێتەوە ، کردار و گوتار و ڕفتار باشتر دەبن .. خانەوادە عەرەبەکان متمانە پەیدا دەکەن لە ناردنی مناڵ . هاوکارن لە تایبەتەوە بۆچون و دەنگوباسمان بۆ بنێرن دەربارەی تێبینیان ؟، بەم شێوەیە کۆمەڵگایەکی لێکتێگەیشتوو بەڕێوەیە .. بەڵێ تێبینیمان لەسەر خۆمان هەیە ؟ ، بەڵام گرنگ نەترسین خۆمان چاکتر بکەین .
هەروەها ووتی : دڵسۆزی مامۆستا تازەکانی سەنتەر بۆ پیشەکانیان و مناڵان و لێهاتوییان کۆڵەکەی ئەو گەشەی ستونی و ئاسۆییەی چالاکیەکانە ( میوزیک ، وێنەکێشان ، وەرزش ) وێڕای ستافی کارگێڕی و توێژەرانی تیمەکە ..
لەبارەی تیم موبایلەکانی بۆ دەرەوەی شاربەرێز سامان محمد بەرپرسی تیم ووتی :جگە لە چالاکیەکانی ناو سەنتەر ، ئەمڕۆ دوو تیمی موبایل تیم دەرچون لە سەنتەرەوە بۆ چالاکی دەرەوەی سەنتەر بەمەبەستی بەدواداچونی کەیسەکانمان و دۆزینەوەی کەیسی نوێ و گەیاندنی هاوکاری خێرۆمەندان لە قوماشی پۆشاکی ژنان و کچان بە ١٥ ماڵ لە کەیسەکانی ( مناڵی بێسەرپەرشت ، مناڵی خاوەن پێداویستی تایبەت ، مناڵی نەخۆسینی درێژخایەن ، خوار هێلی هەژاری )
لەپرسیاری ئەوەی پلانی ئایندەتان چیە؟بەرێز سامان محمد بەرپرسی تیمی دەربەندیخان ووتی "
- کاراکردنی بەشی لەشجوانی و پاسکیل سواری و بالە و باسکە و تۆپی پێ
- کاراکردنەوەی کتێبخانە بۆ ئەو مناڵانەی لە نێوان خولەکاندا کاتی خوێندنەوەیان بۆ دەڕەخسێ
- زیادکردنی ژمارەی سەردانی بەدواداچونی کەیس و موبایل تیم .
- تەرخانکردنی بودجەیەک بۆ کڕینی دیاری بۆ یەکەمی خولەکان و بەشداربوان ، بەمەبەستی هاندانی مناڵان بۆ پێشبڕکێی تەندروست و دادوەر و هەستکردنیان بە گرنگی کۆشش و بەهرەمەندی و داهێنانیان ..
- ئامادەکاری بۆ خولەکانی نوێ لەدوای جێژنەوە ..
- نۆژەنکردنەوەی ساردکەرەوەیەکی ئاوی لەکارکەوتوو ..
ئاستەنگی نوێ جگە لەوانەی پۆستەکانی ڕابوردوو :
- کورسی زانکۆ ژمارەی کەمە ..