• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كه‌نار شوكر: هه‌میشه‌ چاومان له‌سه‌ر ژیانی‌ منداڵه‌كان‌و پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌یانه‌ له‌ دایه‌نگه‌كان

به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌پێناو باشتر خزمه‌تكردنی‌ مندلاَن‌و ئاگابوون له‌ ژیان‌و سه‌لامه‌ت‌و چۆنێتی‌ په‌روه‌رده‌كردنیان له‌ دایه‌نگه‌ حكومی‌‌و ناحكومیه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كات‌و سه‌ردانه‌كانی‌ ئه‌نجامده‌دات.

له‌روانگه‌ی‌ خمخۆری‌‌و شێوازی‌ په‌روه‌رده‌ كردن‌و ئاگابوون له‌ پرۆسه‌كانی‌ له‌ خۆگرتن‌و خزمه‌تكردن‌و ژیانی‌ منداڵان له‌نێو دایه‌نگه‌كان، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان، له‌ هه‌وڵی‌ به‌رده‌وامدایه‌ بۆ خزمه‌تكردنی‌ زیاتر وبه‌ره‌وپێشچوونی‌ دایه‌نگه‌كان.

به‌رێز كه‌نار شكور، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی‌ دایه‌نگه‌كان‌و ژماره‌ی‌ منداڵی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ ماڵپه‌ری‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ راگه‌یاند:" ژماره‌ی‌ دایه‌نگه‌ حكومیه‌كان (17) دایه‌نگه‌یه‌، ژماره‌ی‌ ناحكومیه‌كان (46) دایه‌نگه‌یه‌، ژماره‌ منداڵی‌ دایه‌نگه‌ حكومیه‌كان (564) منداڵ‌و ژماره‌ی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ ناحكومیه‌كان(1404) منداڵه‌".

له‌پرسیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ چۆن كار ده‌كه‌ن‌و به‌رنامه‌یان چیه‌؟ كه‌نار شكور وتی‌: " ئێمه‌ پلانی‌ 3 مانگیمان هه‌یه‌، هه‌موو سێ‌ مانگێك جارێك ئامار‌و داتای‌ خۆمان ئاماده‌ ده‌كه‌ین بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان‌و به‌شی‌ ئامار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌پلانه‌كه‌ماندا به‌رنامه‌ی‌ سه‌ردان‌و سه‌رپه‌رشتی‌ دایه‌نگه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ نرخ بۆ ئه‌و دایه‌نگانه‌ی‌ كه‌ داوا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".

له‌باره‌ی‌ سزای‌ دایه‌نگه‌كان به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان وتی‌: " له‌كاتی‌ بوونی‌ سه‌رپێچی‌‌و كه‌م‌و كورتیدا ئێمه‌ ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كه‌ین‌و ماوه‌یان ده‌ده‌ینێ‌ بۆ چاككردنی‌ كه‌م‌و كورتییه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاستی‌ كه‌م‌و كورتییه‌كان زۆربوو ئه‌وه‌ ئێمه‌ سزای‌ (ئاگاداركردنه‌وه‌) ئاراسته‌ی‌ دایه‌نگه‌ی‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌كه‌ین، به‌هۆی‌ دوو سزای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌شه‌وه‌ دایه‌نگه‌ مۆڵه‌تی‌ لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌و ڕێگه‌ نادرێت به‌رده‌وام بن له‌ كاركردن".

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی‌ دایه‌نگه‌ نوێیه‌كان‌و دایه‌نگه‌ داخراوه‌كانیش له‌مانگی‌ (5)دا، كه‌نار شوكر وتی‌ :" له‌ مانگی‌ 5دا ته‌نها یه‌ك دایه‌نگه‌ داخراوه‌ به‌هۆی‌ كه‌می‌ منداڵ‌و یه‌ك دایه‌نگه‌ی‌ نوێش كراوه‌ته‌وه‌، سزاكانیش هه‌ر له‌م ناگه‌دا بۆ یه‌ك دایه‌نگه‌ بووه‌ به‌ سزای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌".


18/06/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.