كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی بڕیارده‌دات له چوارچێوه‌ی وانه و تیۆری بڕواته ده‌ره‌وه و سه‌ردانی ئه‌و چینانه‌ی كۆمه‌ڵگه بكات كه پێویستیان به وردبوونه‌وه‌ی زیاتر و باشكردنی دۆخی ته‌ندروستییانه، یه‌كه‌م وێستگه‌یشیان خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیری سلێمانی بوو.
زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی كوردستان ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌گیرێت كه به دیواره‌كانیان خۆیان له كۆمه‌ڵگه جودا كردووه‌ته‌وه و هه‌ر خه‌ریكی وانه و بابه‌تی تیۆرین و سه‌رنجیان له‌سه‌ر گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگه نییه، توێژینه‌وه‌كانیشیان نه‌بووه‌ته‌هۆی باشكردنی باری ژیانی دانیشتووانی كوردستان، به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه به توێژینه‌وه و كاری زانكۆكانیان كۆمه‌ڵگه‌كانیان پێشده‌خه‌ن و چاره بۆ گرفته‌كان ده‌بیننه‌وه.
له نوێترین بڕیاریاندا، مامۆستایانی كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی بڕیاره‌ده‌ن ئیدی راسته‌وخۆ كارلێك له‌گه‌ڵ چینه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه بكه‌نه‌وه و راسته‌وخۆ گرفته پزیشكی و ته‌ندروستییه‌كانیان چاره بكه‌ن.
"گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ی ته‌نیا پزیشكی نوێ پێنه‌گه‌یێنین، به‌ڵكو راسته‌وخۆ بكرێینه‌وه به‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌دا و له نزیكه‌وه و راسته‌وخۆ له گرفته‌كانیان بكۆڵینه‌وه و ئه‌كادێمیانه و زانستییانه چاره‌سه‌ریان بكه‌ین" د.كۆسار عه‌لی موراد راگری كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی و پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناو و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه وای گوت.
یه‌كه‌م وێستگه‌ی پرۆژه خۆبه‌خشییه نوێیه‌كه‌ی كۆلێجی پزیشكی، خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیری شاری سلێمانی بوو كه 28 كه‌سی به‌ساڵاچووی تێدا ده‌ژین، 17 ئافره‌ت و 11 پیاو. "كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن سكاڵایان زۆره له ده‌ست ته‌ندروستی جه‌سته‌یان و زۆربه‌یان زیاتر له نه‌خۆشییه‌كیان هه‌یه، بۆیه گرنگه تیمێكی فره-پسپۆڕیی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه به‌سه‌ریان بكاته‌وه و چاره‌ی گرفته ته‌ندروستیه‌كانیان بكات" دكتۆر كۆسار وای گوت.
ده‌رباره‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌نێو به‌ساڵاچووه‌كان به‌دییان كردن، د.كۆسار ئاماژه‌ی كرد به "نه‌خۆشییه هه‌ناوییه‌كان، نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، نه‌خۆشییه‌كانی چاو، نه‌خۆشییه‌كانی ژنان، نه‌خۆشییه‌كانی پێست". راگره‌كه‌ی كۆلێجی پزیشكی به گرنگی ده‌زانێت ئێسته پزیشكان خۆیان راسته‌وخۆ به‌ڕووی ئه‌وانه بكرێنه‌وه كه پێویستیان به چاره‌سه‌ره. "له‌مكاتی قه‌یرانه‌دا هه‌موومان ئه‌ركمان له‌سه‌ره به پزیشك و بیرمه‌ند و رووناكبیره‌وه و ده‌بێت چه‌ند ده‌توانین كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه كه‌مبكه‌ینه‌وه، بۆ نموونه ئێستا خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی قه‌یرانه‌كه‌وه ناتوانن سه‌ردانی پسپۆڕییه ورده پزیشكییه‌كان بكه‌ن و له چاره‌ی نه‌خۆشیه‌كانیان بگه‌ڕێن".
پرۆفیسۆر محه‌ممه‌د عومه‌ر محه‌ممه‌د، مامۆستای كۆلێجی پزیشكی، جاران رووی له هۆڵه‌كانی فێركردنی خوێندكارانی پزیشكی ده‌كرد، تاكو ئه‌وه‌ی ده‌یزانێ فێری پزیشكه‌كانی سبه‌ینێی بكات. به‌ڵام ئه‌مڕۆ به هه‌مان ئه‌و زانسته‌وه له ده‌رگای خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیری ده‌دات، تاكو دێڕی نێو كتێبه‌كانی بكاته هه‌وێنی چاكبوونه‌وه‌ی پیاو و ژنه به‌ساڵاچووه‌كانی خه‌ڵوه‌تگه‌كه. "ده‌مانه‌وێ له نزیكه‌وه ئاگاداری ته‌ندروستییان بین، راسته‌وخۆ پشكنینی فشاری خوێن، شه‌كره، دڵ و سییه‌كانیان بۆ ده‌كه‌ین و رێككارییه‌كانی چاره‌سه‌ریان بۆ دیاریده‌كه‌ین". د.محه‌ممه‌د كه هه‌مانكات پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو و هه‌رس و جگه‌ره ده‌ڵێ ئه‌مه دواهه‌مین كاری راسته‌وخۆ و مه‌یدانی كۆلێجی پزیشكیی نابێ و ئیدی ئه‌مكاره دووباره ده‌بێته‌وه و سه‌ردانی چه‌ندین شوێنی دیكه‌ش ده‌كه‌ن.
ده‌روونیشیان ناساخه
ئه‌ندامێكی تیمه‌كه ده‌ڵێ نابێ ناسازییه ده‌روونییه‌كانی نێو خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیری نادیده‌بگیرێن.
د.عه‌بدولفه‌تاح هه‌ورامی، مامۆستای كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی، به (رووداو)ی گوت "ئه‌مانه له كه‌س و كاریانه‌وه دوورن، هه‌ست به ته‌نیایی و دڵشكاوی ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت گرفته ده‌روونییه‌كانیان ده‌ستنیشان بكرێن و چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه ناسازیی ده‌روونیی كار له هه‌ڵسوڕاندنی كاره بنچینه‌ییه‌كانی ژیانی رۆژانه ده‌كات و ده‌بێته‌هۆی گیروگرفتی جه‌سته‌ییش".
وه‌ك د.عه‌بدولفه‌تاح ده‌ڵێت ئه‌وان بڕیاریانداوه ئیدی كۆلێجی پزیشكیی راسته‌وخۆ بچێته نێو خه‌ڵكی و ببێته هه‌وێنی چاره‌سه‌ری گرفته ته‌ندروستیه‌كانیان. "به‌رنامه‌مان هه‌یه نه‌ك هه‌ر نێوه‌ندی شاره‌كان، به‌ڵكو رووبكه‌ینه گونده دووره‌ده‌سته‌كانیش، له هه‌ر شوێنێك گرفتی ئه‌وتۆمان بینی كه چاره‌سه‌ری ورد و به تیمی ده‌وێت، ده‌یخه‌ینه به‌رنامه‌ی كار و چالاكی و خۆبه‌خشانه و بێ هیچ به‌رامبه‌رێك روویان تێده‌كه‌ینه‌وه و راسته‌وخۆ چاره‌یان ده‌كه‌ین".
د.عه‌بدولفه‌تاح ره‌تیده‌كاته‌وه كۆلێجه‌كان ته‌نیا به بابه‌تی تیۆرییه‌وه سه‌رقاڵ بن و له كۆمه‌ڵگه داببڕێن. "كۆلێج بۆ ئه‌وه داده‌مه‌زرێ گرفته‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی چاره‌سه‌ربكات، نه‌وه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی تیۆری نه‌خۆشییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه شرۆڤه بكات".
یه‌ك پسپۆڕی چاره‌سه‌ری به‌ته‌مه‌نه‌كان هه‌بوو، ئه‌ویش بووه پارێزگار
له وڵاتانی پێشكه‌وتوو ده‌ستنیشان و چاره‌سه‌ری گرفته ته‌ندروستیه‌كانی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن، پسپۆڕییه‌كی تایبه‌تی پزیشكییه و بوارێكی سه‌ربه‌خۆی خوێندنی پزیشكییه له زانكۆكاندا. چونكه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌ته‌مه‌نه‌كاندا تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و له زۆر رووه‌وه له ته‌مه‌نه‌كانی دیكه جیاوازن.
د.ئاسۆ فه‌ره‌یدوون تاڵه‌بانی جگە لەوەی پزیشكی پسپۆڕی هەناوییە، له وڵاتی به‌ریتانیا ئه‌و پسپۆڕێتییه ورده پزیشكییه‌شی ته‌واوكردووه و بڕیاربوو ببێته سه‌رپه‌رشتیارێكی ئه‌كادێمی و پزیشكی بواری دەستنیشان و چارەسەری كەسانی بەتەمەن له سلێمانی و كوردستان پێبگه‌یه‌نێ. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و پارێزگاری سلێمانییه و بواری كاركردنی ئه‌كادێمی و فێركردنی نییه، پرۆژه‌كه راگیراوه و سلێمانی بێ ئه‌و پسپۆڕێتییه ماوه‌ته‌وه .
كلیك بكه بۆ بینینی ڕاپۆرتێكی وێنه‌یی .
سه‌رچاوه: ڕووداو .