• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاكسازی‌ نه‌وجه‌وانان‌و ژنانی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ دۆخی‌ سزادراوان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ چاكسازی‌ نه‌وجه‌وانان‌و ژنان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.

رۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 13ی‌ 6ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێییه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان سۆران سه‌عید‌و ئاراس ناسر، له‌ به‌شی‌ پلان، سه‌ردانی‌ چاكسازی‌ نه‌وجه‌وانان‌و ژنانی‌ كردو له‌لایه‌ن خاتوو ئومێده‌ موحه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ره‌و ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی‌ چاكسازییه‌وه‌ پێشوازی‌ كرا.

وه‌ك به‌شێك له‌ ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاكسازی‌ سه‌ردانی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌شه‌كانی‌ چێشتخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و ڕاگیراوو سزادراوانی‌ نه‌وجه‌وانان‌و ژنانیان كرد، له‌و سه‌ردانانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ دۆخی‌ سزاداراوانی‌ بینی‌‌و ئاگاداری‌ ژیانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ سزادراوان بوو، هه‌وڵ‌و كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافه‌ جۆراوجۆره‌كانیشی‌ به‌رز نرخاند له‌ پرۆسه‌ی‌ چاكسازی‌ له‌ سزادراوندا، هه‌روه‌ك له‌ نزیكه‌وه‌ گفتوگۆی‌ له‌گه‌ڵ سزادراوان كردو بیریخستنه‌وه‌ كه‌ زیندان‌و ئه‌و توانایه‌ی‌ هه‌یه‌تی‌ به‌ هه‌لێكی‌ گه‌وره‌ بزانن بۆ دروستكردنی‌ توانا ڕۆشنبیریی‌‌و جه‌سته‌ییكانی‌ خۆیان‌و وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی‌ لێی‌ بڕوانن هه‌تا له‌ كاتی‌ ته‌واوكردنی‌ سزاكه‌یاندا ببنه‌ مرۆڤێكی‌ باش‌و سودبه‌خشی‌ كۆمه‌ڵگه‌و ژیانێكی‌ نوێ‌ ده‌ستپێبكه‌ن.

ئه‌وه‌ی‌ له‌ گفتوگۆو دیداره‌كه‌دا وه‌ك گرفتی‌ سه‌ره‌كی‌ ته‌ماشاكرا كۆنی‌‌و خراپی‌ بینای‌ چاكسازی‌ بوو كه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ پڕۆژه‌ی‌ دروستكردنی‌ بینای‌ نوێی‌ چاكسازییه‌كه‌ گرفتی‌ بۆ دروست بووه‌‌و ئه‌و بینایه‌ی‌ ئێسته‌ له‌گه‌ڵ ستاندارده‌كانی‌ بیناو شوێنێك بۆ چاكسازی‌ یه‌ك ناگرێته‌وه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و گرفته‌سه‌ره‌كییه‌كه‌ش ماندووبوون‌و هه‌وڵه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ چاكسازی‌ جێگه‌ی‌ نرخاندن بوون كه‌ دڵسۆزانه‌ له‌ كاره‌كانی‌ خۆیان به‌رده‌وامن‌و خزمه‌تی‌ سزادراوه‌كان ده‌كه‌ن وه‌ك به‌شێك له‌ پرۆسه‌ی‌ چاكسازی‌، سه‌ردانه‌كه‌ش مایه‌ی‌ خۆشحاڵی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ چاكسازی‌ نه‌وجه‌وانان‌و ژنانی‌ سلێمانی‌ بوو.



13/06/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.