• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوزای‌ له‌ ڕێكخراوی‌ GIZی‌ ئه‌ڵمانی‌ ده‌كات‌و پڕۆژه‌ی‌ گونجاو پێشنیار ده‌كات


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ یه‌كه‌ی‌ كوردستانی‌ ڕێكخراوی‌ GIZی‌ ئه‌ڵمانی‌ ده‌كات‌و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ پێشنیار بۆ كاركردن له‌ بواری‌ منداڵان‌و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان ده‌خاته‌ ڕوو.

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 12ی‌ 6ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌ دواداچوون پێشوازی‌ له‌ خاتوو ( Jenny Hornish) به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ یه‌كه‌ی‌ باوكوری‌ عێراق(كوردستان)ی‌ ڕێكخراوی‌ Gizی‌ ئه‌ڵمانی‌‌و هیوا ڕه‌وف، ڕاوێژكاری‌ ڕێكخراوه‌كه‌ كرد.

سه‌ردانی‌ نوێنه‌ری‌ ڕێكخراوی‌ ناوبراو به‌مه‌به‌ستی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌ بوو له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی‌ داهاتووی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ بواری‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ تواناكانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ خسته‌ ڕوو بۆ ئاماده‌ییان بۆ كاركردن له‌ زۆر بواری‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ بۆ پرۆژه‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ ناوبراو، به‌تایبه‌ت له‌ بواری‌ به‌گه‌ڕخستن‌و تواناسازی‌ له‌ بواری‌ منداڵان‌و گه‌نجان به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌‌و منداڵان‌و گه‌نجانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و كردنه‌وه‌ی‌ خول‌و ڕاهێنانی‌ جۆراو جۆر بۆ به‌هێزكردنی‌ تواناكانیان.

بڕیاروایه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا ڕێكخراوه‌كه‌ پڕۆژه‌كانی‌ بۆ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بخاته‌ ڕوو، هه‌تا پاڵپشتی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت بكات هاوكاتی‌ بوونی‌ ئاواره‌یه‌كی‌ زۆر خزمه‌ته‌كانی‌ خۆیان له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا بۆ هاووڵاتیان درێژی‌ پێبده‌ن.
 



12/06/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.