بۆردی ڕاوێژكاری یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداو ڕێوشێونی كاركردن‌و ئامانجه‌كانی خۆی ده‌ستنیشان كرد
پاش ڕاگه‌یاندنی‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئه‌ندامێتی‌و تۆماركردنی ناوه‌كان، بۆردی ڕاوێژكاری كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 8ی 6ی 2017، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندمه‌كانی، بۆردی ڕاوێژكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
پاش ڕاگه‌یاندنی بۆردی ڕاوێژكاری له 27ی 2ی 2017و گشتاندنی پێكهێنانی بۆرده‌كه به نووسراوی ژماره (588) له 20ی 2ی 2017، ئه‌مڕۆ بۆردی ڕاوێژكاری به ئاماده‌بوونی (12) ئه‌ندامی بۆرد‌و ئاماده‌نه‌بوونی (1) ئه‌ندام كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رخانبوو بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میكانیزمی كاركردنی بۆرده‌كه‌و شێوازی گفتوگۆكانی‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی، له‌و باره‌یه‌وه بڕیاردرا بۆرده‌كه دوو مانگ جارێك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامبدات‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌ندامان له‌سه‌ری ڕێكده‌كه‌ون به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاری له‌سه‌ر بكات چ له سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و چ له سنوری پارێزگای سلێمانی یان په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی‌و وه‌زاره‌ته‌كانی تر.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئه‌و ڕێنماییانه‌ی ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی پێ دیاریده‌كرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆرده‌كه پێشانیاری كرد له ڕێگه‌ی به‌شی یاسای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌وه بۆچوونێكی دروست ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت بكرێت له‌باره‌ی ڕێژه‌ی حساب بۆكراو بۆ كه‌مئه‌ندامی.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوو به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه 15 ڕۆژ پێشتر ئاراسته‌ی ئه‌ندامان بكرێت، هه‌تا ئه‌ندامان به ئاماده‌كاری ته‌واوه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن، هه‌روه‌ك سنوری كاری بۆرده‌كه به هه‌ر پرسێك به‌سترایه‌وه كه په‌یوه‌سته به چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌تا كاره‌كانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ره‌و پێش ببرێن.
وه‌ك له نووسراوی پێكهێنانیدا ئاماژه‌ی پێ‌درابوو، ئه‌ندامبوون له بۆرده‌كه خۆویستانه‌یه‌و ئه‌م كه‌سانه ده‌گرێته‌وه: (هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا له بواری جیاجیادا، هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دیبلۆم‌و به‌كالۆریۆس كه 15 ساڵ‌و زیاتر خزمه‌تیان هه‌یه له كاری كۆمه‌ڵایه‌تیدا، نوێنه‌رانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت).
پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی تۆماركردنی ناوه‌كان، بۆرده‌كه له ئێسته‌دا پێكدێت له‌م به‌ڕێزانه:
1ـ ئاراس ناسر ساڵح، له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی.
2ـ ڕه‌فیق حه‌مه‌كه‌ریم، له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی.
3ـ موحه‌ممه‌د عه‌لی موحه‌ممه‌د، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
4ـ جه‌میل حه‌مه‌ڕه‌شید، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
5ـ هیوا سه‌عید موحه‌ممه‌د، له به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
6ـ سامان حسێن موحه‌ممه‌د، داكۆكیكارو نوێنه‌ری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
7ـ موحه‌ممه‌د مه‌حمود مارف، داكۆكیكارو نوێنه‌ری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
8ـ ته‌لار ئیراهیم ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
9ـ شه‌وبۆ موحه‌ممه‌د موحه‌ممه‌د عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
10ـ شه‌وبۆ موحه‌ممه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی.
11ـ به‌هار عه‌بدوڕه‌حیم نه‌جمه‌دین، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
12ـ به‌هار مه‌حمود موحه‌ممه‌د، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.
13ـ نازه‌نین عه‌لی ئه‌حمه‌د، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی.