• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پلانی‌ سێ‌ مانگی‌ ڕابردوو ده‌كات‌و پلان بۆ سێ‌ مانگی‌ داهاتوو داده‌نێت

له‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ی‌ جیاوازدا، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ بۆ پلانی‌ سێ‌ مانگی‌ ڕابردوو كردو پلانی‌ سێ‌ مانگی‌ داهاتووی‌ به‌ش‌و هۆبه‌كانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌سه‌ند كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌مدا كه‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 31ی‌ 5ی‌ 2017 به‌ڕێوه‌چوو، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌ت له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ جێگرانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و شاره‌زاكانی‌ دیوان‌و به‌رێوه‌به‌ر‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، گفتوگۆ له‌سه‌ر پلانی‌ سێ‌ مانگی‌ ڕابردووی‌ به‌ش‌و هۆبه‌كان كراو هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌نجامه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كان‌و گرفت‌و به‌ربه‌رستی‌ به‌رده‌م كار‌و پلانه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌كان كرا.

له‌ كۆتایی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ خۆشحاڵی‌ خۆی‌ ده‌ربری‌ كه‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ش‌و هۆبه‌كان له‌ ئاستێكی‌ به‌رزدا توانیویانه‌ سێ‌ مانگی‌ ڕابردووی‌ به‌هار تێپه‌ڕێنن‌و پلان‌و به‌رنامه‌ دانراوه‌كان به‌ ڕێژه‌ی‌ 80% به‌دیبهێنن، هه‌روه‌ك شێوازی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ گرفته‌كانیشی‌ خسته‌ڕوو تا له‌ كاتی‌ به‌دیهێنانی‌ ئامانج‌و پلانه‌كاندا به‌شه‌كان باشتر ئه‌دای‌ خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ك دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ كاركردن به‌ به‌رنامه‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و دڵسۆزی‌‌و خه‌مخۆری‌‌و ته‌بایی‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندان‌و ئیراده‌ی‌ به‌هێزی‌ كارمه‌ندان ڕۆڵی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بووه‌ له‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ پلانه‌كه‌دا.

وه‌ك به‌شێك له‌ ته‌واوكاری‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 7ی‌ 6ی‌ 2017، تایبه‌ت بوو به‌ گفتوگۆو هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ پلانی‌ به‌شه‌كان بۆ سێ‌ مانگی‌ داهاتووی‌ هاوینه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پاش گفتوگۆی‌ تێروته‌سه‌لی‌ به‌شداربووان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ئامانج‌و تواناییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و تواناییه‌كانی‌ كارمه‌ندان‌و به‌شه‌كان، پاش هێندێك زیادو كه‌م له‌ پلانی‌ به‌شه‌كان، پلانه‌كه‌ په‌سه‌ندكراو خرایه‌ بواری‌ جێ‌ به‌جێكردنه‌وه‌.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت بۆ كاركردن له‌ دۆخی‌ گرفت‌و قه‌یراناوییدا، پشت به‌ پلانی‌ سێ‌ مانگی‌‌و توانا به‌رده‌سته‌كان ده‌به‌ستێت له‌ بری‌ پلانی‌ ساڵانه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ساڵی‌ دارایی‌‌و پێویستی‌ به‌ دۆخێك هه‌یه‌ زیاتر جێگیر ی‌‌و سه‌قامگیر خه‌سڵه‌تی‌ بێت.


08/06/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.