كێشه‌ی خانه‌كانی منداڵان ده‌بێته جێگه‌ی بایه‌خی میدیا جیهانییه‌كان
كێشه‌ی خانه‌كانی مناڵان‌و زیادبوونی ڕێژه‌ی وازهێنانی به‌خێوكردنی منداڵ ده‌بێته جێگه‌ی بایه‌خی میدیا جیهانییه‌كان‌و له‌و باره‌یه‌وه كه‌ناڵی سكای نیوز عه‌ره‌بی ڕاپۆرتێك بڵاو ده‌كاته‌وه.
له ئاماده‌كردنی هیوا عه‌زیز په‌یامنێری كه‌ناڵی سكای نیوز عه‌ره‌بی، له ڕاپۆرتێكیدا كه ڕۆژی 25ی كانونی دووه‌می 2016 بڵاوبوویه‌وه، تیشكی خسته سه‌ر دۆخی به‌خێوكردنی منداڵانی خانه‌كان‌و ئه‌ركی به‌خێوكردنی منداڵه‌كان له ڕوانگه‌ی شه‌رع‌و یاساوه، هه‌روه‌ك ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه له ماوه‌ی ڕابروودا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كێشه ئابورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به دۆخی ژیانی خێزانه‌كان، هه‌روه‌ك ڕاپۆرته‌كه تیشكی خستوه‌ته سه‌ر كێشه‌ی گه‌وره‌ی خانه‌كان به‌هۆی نه‌دانی مووچه‌ی كارمه‌ندان‌و مه‌ترسی به‌رده‌وام دواكه‌وتنی مووچه‌و كۆتاییهاتنی پشوو و توانانی كارمه‌ندان بۆ ده‌وامكردن ئه‌گه‌ر خێرخوازان‌و حكومه‌ت هاوكاری‌و پپشتیوانی خانه‌كان‌و كارمه‌نده‌كانیان نه‌كه‌ن .
|