كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی به‌ڕێوه‌چوو
به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه، 29ی 5ی 2017، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییه‌وه به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و هه‌ریه‌كه له خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری هونه‌ری‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی پلان‌و به‌دواداچوون‌و شیلان عه‌بدوڵڵاو تریفه عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رو كارگێڕی ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ره‌شه‌لێكراو ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانیشه‌وه به‌ڕێز كاك سه‌ركه‌وت عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رو كاك هێمن عه‌بدولقادر، لێپرسراوی سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری خێزانی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌تایبه‌ت پرسی چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كه‌یسه‌كانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوو چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولاو به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له داهاتوودا.
له ده‌رئه‌نجامی كۆوبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی خولی وه‌رزی‌و چۆنییه‌تی هه‌ماهه‌نگی بۆ چاره‌سه‌ركردن‌و به دواداچوون بۆ چاره‌سه‌ری كه‌یسی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوو چۆنییه‌تی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان به‌جۆرێك له خزمه‌تی قوربانیانی توندوتیژی‌و هه‌ڕه‌شه‌لێكراواندا بێت.
|